کرێکارانی نانواییه‌کانی سنه ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌کانیان جێبه‌جێ نه‌کرێت , له کار ده‌ست ده‌کێشن
به گوێره‌ی ئو هه‌واڵانه که گه‌یشتووه ، ئه‌گه‌ر فه‌رمانداری و دیکه‌ی ده‌سبه‌کاران مه‌رجه‌کانی ئه‌و کرێکارانه جێبه‌جێ نه‌که‌ن ئه‌وان ده‌س له کار ده‌کێشن.
کرێکارانی نانوایه‌کانی سنه به هوی که‌می مووچه‌که‌یان تۆمارێکیان بۆ زیاد کردنی مووچه‌یان نووسیوه که زیاتر له 400نانوایی واژۆیان کردووه.
له شاری سنه 450 نانوایی هه‌ن که 4500 کرێکار له ناویان دا کار ده‌که‌ن.
کرێکاران له چه‌ندین کۆبوونه‌وه که له گه‌ڵ فه‌رماندار و ئۆستاندار دا بوویانه باسی ئه‌وه‌یان کردووه که ئه‌گه‌ر تا رۆژی یه‌کشه‌ممه 3 ی ئابان مه‌رجه‌کانیان جێبه‌جێ نه‌کرێت ته‌واوی 450 نانواییه‌که , مان ده گرن.