به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی زمانی زگماکی
زمانی کوردی شیرینه شیرنتر له هه‌نگوینه
ئاخاوتن به‌م زمانه جێی شانازی کوردانه
زمان سه‌ره‌کیترین ئامرازی پێوه‌ندی مرۆڤه و له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کانی ژیانی مرۆڤایه‌تی دا گرنگایه‌تیه‌کی زۆری هه‌بوه و ته‌نانه‌ت ده‌توانین بڵێین یه‌کێک له سه‌ره‌کی ترین هۆکاره‌کانی پێکهاتنی شارستانیه‌ت زمان بوه به‌ڵام گرنگایه‌تی زمان دوا به دوای داهێنانی خه‌ت و نووسین و به پێی ئه‌و دروست بوون و سه‌رهه‌ڵدانی په‌روه‌رده له کۆمه‌ڵگا جۆراوجۆره‌کانی مرۆڤایه‌تی دا زێده‌تر بوه. زۆرترین زانایانی په‌روه‌رده له سه‌ده‌ی 20 دا زمانی دایکی وه‌ک باشترین ئامراز بۆ فێرکاری پێناسه ده‌که‌ن. چه‌ندین به‌ڵگه‌ی ڕه‌وانناسی ، په‌روه‌رده‌یی ، کۆمه‌ڵایه‌تی ڕامیاری بۆ پشتیوانی له‌م بۆچونه سه‌ریان هه‌ڵداوه، به گوێره‌یه‌ک که له ڕاپۆرتی پسپۆڕانی یونسکۆ له ساڵی1953 دا ده‌ردکه‌وێ : له باری ده‌روون ناسیه‌وه ، زمانی زگماکی سیستمێکی پێکهاتو له نیشانه‌گه‌لێکه له ناو مێشک و هزر دا که به شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ بۆ ده‌ربڕین و تێگه‌یشتن کار ده‌کات. له باری کۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه ، که‌ره‌سه‌یه‌که بۆ ناسینه‌وه له نێوان ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگایه‌ک که تێیدا ده‌ژین(یونسکۆ ، 1953: 11).
پسپۆڕگه‌لێکی زۆر و له سه‌ره‌وه هه‌موان ڤیگۆتێسکی لایان وایه که زمان له شکڵ گرتنی ڕه‌وتگه‌لی مێشک دا ده‌ورێکی مه‌زن و سه‌ره‌کی هه‌یه. هه‌ڵبه‌ت زۆرترین پسپۆڕانی په‌روه‌رده و هه‌روه‌ها باری زمان‌ناسی خوێندن به زمانێکی تر جیا له زمانی زکماکی تا ته‌مه‌نی 9 ساڵان نه‌ک هه‌ر به باش نازانن به‌ڵکوو لایان وایه هه‌م فێر بوونی زمانی زگماکی و هه‌میش هی زمانی دووهه‌م ده‌که‌وێته مه‌ترسیه‌وه و گه‌لێک ئاسته‌نگ و دڵه‌ڕاوکێ به تایبه‌ت بۆ مناڵان پێک دێنێت . هه‌ر وه‌ک له زۆرێک له لێکۆڵینه‌وه‌کانیش دا ده‌رکه‌وتوه خوێندن به زمانی دووهه‌م له ته‌مه‌نی خواروو دا یه‌کێکه له هۆکاره‌کانی واز هێنان له خوێندن ،چوون به‌رده‌وام ترس له مناڵان دا به دی دێنێت. که هه‌ڵبه‌ت ئه‌م پرسه هیچ ڕێچارێکی نیه مه‌گه‌ر خوێندن به زمانی زگماکی نه‌بێت ، هه‌ر بۆیه لامان وایه ئه‌و که‌سانه‌ی که تێده‌کۆشن بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته هه‌ر له سه‌ره‌تاوه زمانی دووهه‌م فێری مناڵه‌کانیان بکه‌ن نه‌ته‌نیا ڕه‌وته‌که باش ناکه‌ن به‌ڵکوو مناڵه‌کانیان تووشی نه‌خۆشی گه‌لێکی ده‌روونی ده‌که‌ن که له زه‌مه‌نێکی درێژخایه‌ن دا خۆی ده‌نوێنێ.
له ڕاستی دا هه‌ر وه‌ک له مه‌نشووری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانیش دا هاتوه خوێندن به زمانی زگماکی مافی هه‌ر مرۆڤێکه و که‌س بۆی نیه ئه‌م مافه‌ی لێ زه‌وت بکات. مخابن ئێمه گه‌لی کوورد به درێژایی مێژوو له‌م مافه سروشتیه بێ پار کراوین، لێمان زه‌وت کراوه و دوژمنان هه‌میشه هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه به سڕینه‌وه‌ی زمانه‌که‌مان ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیشمان لێ بستێننه‌وه و بیسڕنه‌وه ، به‌ڵام ئێمه‌ی کوورد هیچ کات وازمان لێ نه‌هێناوه و قوژبن به قوژبن پاراستومانه ،ته‌نانه‌ت له بێکه‌سی و بێ ده‌ره‌تانیشا ڕێزمانمان دروست کردوه و به شانازیشه‌وه ده‌ڵێین شێوه نووسینی کوردی له هی زۆرێک له گه‌لانی به‌ناووده‌نگی دوونیا ستانداردتره ، یه‌کێک له چینه‌کانی کوورد که هه‌ر کات ئه‌م تاسه‌یه‌ی له دڵ دا بوه و بۆ گه‌یشتن به‌م مافه ڕه‌وایه بێ وچان تێکۆشاوه مامۆستایانی کوردن که له قوتابخانه‌ی گوونده گچکه‌کانه‌وه بگره تا شاره مه‌زنه‌کان هه‌ر ده‌م ئاڵاهه‌ڵگری زمانی کوردی بوون و زۆر کات ژیانی خۆشیان له ڕێگای گه‌یشتن به‌م ئامانجه پیرۆزه دا به‌خت کردوه و له‌مه به‌دواش ئاماده‌ن تا له‌م پێناوه‌دا به شانازیه‌وه هه‌موو توانای خۆیان به کار بێنن.
دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که خوێندن به زمانی زگماکی مافی سروشتی ئێمه‌ی کورد و سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تیه هه‌ر بۆیه‌ش داوا له سه‌ر جه‌م مامۆستایانی کورد ده‌که‌ین له ته‌نیشت وانه گوتنه‌وه‌ی ڕۆژانه دا گرنگی به زمانی کوردیش بده‌ن و تێ‌بکۆشن له زمانی کووردی که‌ڵک وه‌ر بگرن و قوتابیان هان بده‌ن بۆ فێر بوونی زمانی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیان و به‌رهه‌ڵه‌ستی هه‌ر جۆره سوکایه‌تیه‌ک هه‌مبه‌ر زمانی کووردی ببنه‌وه. هه‌ر وه‌ها له قوتابیانی ئازیز ده‌خوازین هانده‌ری مامۆستاکانیان بن له‌م ئه‌رکه پیرۆزه دا و تێ‌بکۆشن کتێبی هۆنراوه و چیرۆکی کووردی بخوێننه‌وه و ناوی شتگه‌کی ده‌ور و پشتیان به کووردی فێر بن و بڵێنه‌وه هه‌ر وه‌ها کایه و قوماری کوردی بکه‌ن، له دایک و باوکانیش داواکارین هاریکاری هه‌ر دووک چینی مامۆستا و قوتابی بن و تێ‌بکۆشن له ماڵه‌کانیان دا گرینگایه‌تی بده‌ن به زمانی زگماکی و ئه‌م مافه سروشتیه له مناڵه‌کانیان نه‌گرن.
پیرۆز بێت 2ی ڕه‌شه‌ممه ڕۆژی جیهانی زمانی زگماکی
به‌رده‌وام بێت تێکۆشان بۆ به‌رز ڕاگرتنی چاند و زمانی کووردی
یه‌کیه‌تی ثیشة یی مامۆستایانی کوردستانی ئێران
26ی ڕێبه‌ندانی1388ی هه تاوی هه‌مبه‌ر2709ی کوردی