باوکێکی کورد له ژێر ناوی نامووس پارێزی , خۆی و کچه که ی کوشت
محه‌مه د ئه‌مین زه‌ندی کرێکاری 55 سالانی سیلووی سنه و کچه 16 ساله‌که‌ی به نێوی عایشه بوونه قوربانی کێشه‌ی نامووس له کۆردستان دا.
به پێی سه رچاوه کانی هه‌واڵ له سنه , رۆژی 5 شه مه رێکه وتی 23/7/2709 ئه و باوکه کورده له ژێر ناوی پاراستنی نامووس و ئابروو , خۆی و کچه که ی کوشت. عایشه که له گه‌ڵ دۆستانی خۆی دا ده‌ڕوا بۆ سه‌یران و گه‌ڕان دوای هاتنه‌وه‌ی بۆ ماڵ , به هۆی ئه‌و گوشارانه‌ی که بنه‌ماڵه و نزیکان ده‌یهێنن بۆ حه مه ئه مین , ناوبراو به‌و قه‌ناعه‌ته ده گات که له بۆ نامووس پارێزی و گێڕانه‌وه‌ی ئابڕوو بۆ بنه‌ماله‌که‌ی , کچی 16 ساڵه‌ی خۆی بکوژێت.هه ر بۆیه کچه‌که‌ی ده‌بات بۆ ئاوبه‌ندی قشڵاخی شاری سنه و ئه وه ڵ کچه که ی و پاشان خۆی ده هاوێژێته ناو ئاوبه نده که و ده سبه جێ ده خنکێن.
شایانی باسه له سه رانسه ری کوردوستان و رۆژهه ڵاتی ناوه راست , رۆژانه ژنان ده بنه قوربانی بیری پاشکه وتوو و پیاو مه زنانه ی داسه پاو به سه ر کۆمه ڵگادا.