من محه‌ممه‌د حسه‌ین په‌ناهی باوکی ئه‌نوه‌ر حسه‌ین په‌ناهی هه‌ڵسووراوی مه‌ده‌نی ئیرانیم، که دوو ساڵ له‌مه‌وپێش به تاوانێکی بێ بنه‌ما، حوکمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا، به‌لاَم به هۆی پشتیوانی رێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی مافی مرۆڤ و یه‌کیه‌تی ئورووپا له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م حوکمه، حوکمی ئێعدامی ئه‌نوه‌ر له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی‌دا ، هه‌ڵوه‌شایه‌وه و که‌م کرایه‌وه بۆ شه‌ش ساڵ زیندان.
له لایه‌کی تره‌وه برای بچووکی ئه‌نوه‌ر به ناوی ئه‌شره‌ف ، که ته‌نیا که‌سێک بوو به‌دواداچوونی بۆ دۆسیه‌ی ئه‌نوه‌ر ده‌کرد، ساڵی رابردوو به شێوه‌یه‌کی گوماناوی کوژرا.هه‌روه‌ها هێزه‌کانی وه‌زاره‌تی ئیتلاَعاتی کۆماری ئیسلامی حه‌وتووی رابردوو، یه‌کێکی تر له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه ی ئێمه‌یان به ناوی "ئه‌فشین حسه‌ین په‌ناهی " ته‌مه‌ن 20 ساڵ ، ته‌نیا به تاوانی به‌دواداچوونی دۆسیه‌ی ئه‌نوه‌ر ده‌ستبه‌سه‌رکرد و گوازستوویانه‌ته‌وه بۆ شوێنێکی نادیار.هه‌مووی ئه‌مانه له حاڵێکدایه که چه‌ندین جار من که له ته‌مه‌نی نزیک به 70 ساڵیدام له گه‌ڵ هاوسه‌ر و ته‌نانه‌ت کچه‌کانم، له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاَعاته‌وه بانگ کراوین و له گه‌ڵ لێپرسینه‌وه به‌ره‌و رووی و هه‌ره‌شه‌یان لێ کردووین.
هه‌موو تاوانی من، هاوسه‌رم و کچ وکوڕه‌کان که له ئیرانداین ئه‌وه‌یه دوو که‌س له کوڕه‌کانم به هۆی بیروباوه‌رێک که هه‌یانبووه ، چوونه رێگای خه‌باتی سیاسی له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامی و بۆ درێژه‌دان به چالاکیه‌کانیان، له ده‌ره‌وه‌ی ئیران ده‌ژین. له وه‌ها هه‌ل ومه‌رجێکدا و به فه‌رزی ئه‌وه‌ش که ئه‌م دوو کوڕه‌م تاوانێکیان کردبێ، ئایا ده‌کرێ باقی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه دادگایی بکرێن و سزا بدرێن ؟
ئێستا که وه‌ها هه‌ل ومه‌رجێکیان به سه‌ر من و بنه‌ماڵه‌که‌مدا سه‌پاندووه، ئێمه ده‌نگی مه‌زڵوومیه‌ت و دادخوازی خۆمان به گوێ ئێوه ده‌گه‌یه‌نین، چونکوو له‌و باوه‌ره‌داین که رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به هۆی سیاسه‌ته‌کانیه‌وه، هه‌میشه لایه‌نی ئه‌و که‌سانه ی گرتووه که له زوڵم و بیدادی به ته‌نگ هاتوون و په‌نایان هێناوه‌ته ئه‌م رێکخراوه.
به‌ڵکوو له‌م رێگایه‌وه ده‌نگی مه‌زڵوومیه‌تی من و بنه‌ماڵه‌که‌م که له چه‌ند ساڵی رابردوودا بۆ ساتێکیش ئارامش و ئاسایشمان به خۆوه نه‌دیووه، به گوێ جیهان بگات.
له گه‌ڵ رێز دا
محه‌ممه‌د حسه‌ین په‌ناهی
پرسیاری من له به‌رێزتان وه‌کوو سکرتێری گشتی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌وه‌یه که له چ شوێنێکی ئه‌م دنیایه‌دا، که‌سێک به هۆی هه‌ڵسووراون و چالاکی که‌سێکی تره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌که‌ن.