مردنی گوماناوی سه ربازێکی کورد له پادگانی مه هاباد
ئارمان مامه ندی کوڕی حسێن , سه ربازی پادگانی مه هاباد له کاتێکدا که دوا رۆژه کانی سه ربازی تیپه ڕ ده کرد , له رێکه وتی 9 ره زبه ری ئیمساڵ به شێوه یکی گوماناوی له پادگاندا گیانی له ده ست دا.
به پێ هه واڵه کان که له لایه ن بنه ماڵه ی ئارمانیشه وه په سه ند کراوه , ده سرێژی گوله ی چه کی ژ-3 بوه ته هۆی گیان له ده ست دانی ناوبراو. له سه ردانه کانی بنه ماڵه ی مامه ندی بۆ پادگان , به رپرسانی پادگان به شێوه یکی نافه رمی پێیان وتوون ئارمان خۆی کوشتووه. ئه مه له حاڵێکدایه که سه رچاوه گه لێکی نێو هه مان پادگان پێیان راگه یاندوون که سه ربازێکی هه مان پادگان به تۆمه تی کوشتنی ئارمان ده ست به سه ر کراوه. هه مان سه رچاوه روونی کردۆته وه که پاش لێپرسینه وه , سه ربازه که بۆ گرتووخانه ی شاری خۆی له میاندواو گوازراوه ته وه.
پاش تێپه ڕبوونی مانگێک به سه ر مردنی گوماناوی ئارمان مامه ندی و به دواداچوونی بنه ماڵه که ی , به داخه وا هه تا ئێستا به رپرسانی نزامی و دادوه ری هیچ وڵامێکی روونیان له سه ر چۆنیه تی کوژرانی ئارمان نه داوه ته وه.
بنه ماڵه ی مامه ندی له وتو وێژێکدا له گه ڵ هه واڵنێری چاودێری مافی مرۆڤی کوردوستان , به ده ربڕینی ناره زایی له به رپرسانی نزامی و دادوه ری که ئاماده نه بوون وڵامده ری ئه وان بن , به دوادا نه چوون و روون نه کردنه وه ی دۆسیه ی کوژرانی گوماناوی کوڕه که یان به خواستی دڵسه رد کردنه وه ی بنه ماڵه و شاراوه مانه وه ی جه ریانه که ده زانن و داخوازیه کانیان به م شێوه یه باس ده که ن:
- روون کردنه وه ی چۆنیه تی کوژرانی ئارمان و هۆکاره کانی
- لێکۆڵینه وه یکی بێ لایه نه له لایه ن ده ستگای داده وه , به له به ر چاو گرتنی هه موو جه نبه کان و که سانی جێگای گومان
- ئاشکرا کردنی هه موو به ڵگه و شاهێده پێوه ندیداره کان و راده ست کردنی به دادگا بۆ روون بوونه وه ی جه ریانه که
- وازهێنان له گوشار بۆ سه ر بنه ماڵه و دادگا به مه به ستی ده ستێوه ردان له راستیه کان و به لاڕێدا بردنی پرۆسه ی دادره سی
سه رچاوه : هه واڵنێری چاودێری مافی مرۆڤی کوردوستان