ئێتێڵاعاتی مه هاباد به رده وامه له ئاواره کردنی بنه ماڵه ی چالاکانی کورد
پاش ئاواره کردنی شه هلا ره شیدی و منداڵه که ی, ئه مجاره یان ئێتێڵاعات هه وڵی هه ڵوه شان و وه ده رنانی بنه ماڵه ی بادووزاده ده دات.
رۆژی یه کشه مه رێکه وتی 3/8/2709 (25/10/2009) ئیتێڵاعاتی مه هاباد هه ڵیکوتایه سه ر ماڵی بنه ماڵه ی بادووزاده بۆ قۆڵبه ستی دایکی بنه ماڵه که به ناوی تووران. ناوبراو که پێشتر ئاگاداری ئه وه بوبوو , له گه ڵ کوڕه مێرمنداڵه که ی به ره و چیاکانی مه هاباد هه ڵاتبوو.
هێزه ئێتێڵاعاتیه کان پاش ئه وه ی توورانیان نه دۆزیه وه ده ستیان دایه پشکنینی ماڵه که و له ئاکامدا هه ندێ کتێب و کامپیووتێری ناوبراویان له گه ڵ خۆیان برد.
شایانی باسه تووران هاوسه ری چالاکی به ندکراوی کورد , جه هانگیر بادووزاده یه که ساڵه هایه بۆ به ندیخانه ی ورمێ دوورخراوه ته وه.
جێگای ئاماژه یه کوڕی ئه وبنه ماڵه یه به ناوی رزگار به گوله ی هێزه چه کداره کانی ئێران و له سه نته ری شاری مه هاباد کوژرا. به ڵام سازیه ئه منیه تیه کان به وه رازی نابن و له به رده وامی هه وڵی پاکتاوی کورداندا , به نیازن ئه وبنه ماڵه یه ئاواره ی وڵاتان بکه ن.