هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کان هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر گوندێکی ناوچه‌ی مه‌ریوان و دوو شارۆمه‌ندیان قۆڵبه‌ست کرد.
هێزه ئه‌منییه‌کان رۆژی چوارشه‌مه 28ی ئۆکتۆبر ده‌ورانپێچی گوندی "وله‌ژێر"ی ناوچه‌ی مه‌ریوانیان کردووه و سه‌رئه‌نجام هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی دوو شارۆه‌مه‌ندی کورد به ناوه‌کانی "باسێت" و "سه‌یوان" و هه‌ردووکیان قۆڵبه‌ست کردووه.
هاوکات به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، له دوو حه‌وتووی رابردووش‌دا له گوندی "ته‌نگی وه‌ر"ی کامیاران شارۆ‌مه‌ندێک به ناوی "فارس گوڵ محه‌مه‌دی" له لایه‌ن هێزه‌کانی ئێتێڵاعاته وه قۆڵبه‌ست کراوه.