رێکخراوی به رگری نێونه‌ته‌وی له لێدوانێکدا داوای له ئێران کرد رێز له مافی مرۆڤ بگرێ.
رێکخراوی به‌رگری نێو نه‌ته‌وی، داوای له ئێران کرد که کاتێک بۆ هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری سێداره‌ی مندالان دیاری بکات.
ویدان ئاکره‌یی، سه‌رۆکی رێکخراوی به رگری نێونه‌ته‌وی ،پشتگیری خۆی له رێپێوانی شاری ستۆکهۆلم دژ به سێداره راگه‌یاند و وتیشی : ئێران گه‌وره‌ترین ولاتی بکوژی مندالان و جه‌وانان له جیهانه.
هه‌روه‌ها وتی ، ده‌زانێ که د‌کاربه‌ده‌ستانی ئێران خه‌ریکی نووسینی پێش‌نووسێکن له سه‌ر حۆکمه‌کان و داوای کرد که له‌م پێشنووسه‌دا مافی مرۆڤ له به‌ر چاو بگیردرێت و به تایبه‌ت سزای سێداره بۆ مندالان رابگرێت.
شایانی باسه،له لێدوانه‌که‌دا ئاماژه به گیراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد کراوه له دادگایێکی بێ لایه‌ن به پێ پێوانه‌کانی نێونه‌ته‌وی دادگایی بکرێن.