قۆڵبه ست و بێ به ش کردن له خوێندنی خوێندکارانی کورد درێژه ی هه یه
سیامه ن غه یاسی خوێندکاری زانکۆ رازی کرماشان چوارشه مه ی رابوردوو (28/10/2009) له لایه ن ئیتێڵاعاته وه قۆڵبه ست و ره وانه ی تاکه که سیه کانی ئه و ئۆرگانه کرا.
غه یاسی که پێشتر له لایه ن کۆمیته ئێنزیباتی زانکۆوه بانگهێشت کرابوو, بۆ ماوه ی 2 تێرم له خوێندن بێ به ش کرابوو. ده وترێ ناوبراو له هه وادارانی پاڵێوراوانی رێفۆرمخوازی هه ڵبژاردنه کانی سه رکۆماری بووه.
شایانی باسه به م دواییانه زه خت و گوشاری سه ر خوێندکارانی ریفۆرمخواز و بنه ماڵه کانیان زیادی کردووه.
له لایه کی دیکه وه چالاکێکی مه‌ده‌نی کورد به ناوی په‌یمان نه‌ودینییان که ده‌رچووی تاقیکارییه‌کانی فۆقی لیسانسی زانکۆی ئازادی سنه‌یه، له خوێندن بێبه‌ش کرا.
ناوبراو مامۆستا و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سینفیی مامۆستایانی پارێزگای سنه له به‌شی ئه‌ده‌بیاتی ئینگلیسی یه.
شایانی باسه که چه‌ند رۆژ پێش، کاوه لوتف پووری ناسراو به ئازاد، چالاکی مه‌ده‌نی و ده‌بیری دامه‌زراوه‌ی کلتووری "شاهۆ" له سنه و خوێندکاری فه‌وق لیسانسی زانسته سیاسییه‌کانی زانکۆی ئازادی تاران ,به پێی بڕیاری وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ئه‌ستێره‌دار کرا و مافی درێژه پێدان به خوێندنی لێ زه‌وت کرا.