چه ند کورته هه واڵێک له شێرکۆ مۆعارێفی
به پێ ئه و هه واڵانه ی که له لایه ن بنه ماڵه ی شێرکۆوه پشت راست کراونه ته وه, له سه ردانی باوکی شێرکۆ بۆ به شی پێداچوونه وه ی دیوانی باڵای ده ستگای داد, رێیان پێ نه داوه بچێته ژووره وه و به دوای دۆسیه ی کوڕه که یدا بڕوات.
له لایێکی دیکه وه ئێتیڵاعات باوکی ئه و چالاکه کورده ی بانگهێشتی ئێتێڵاعات کردووه و به هه ڕه شه کردن داوای لێ کراوه هیچ زانیاریه ک نه داته مێدیاکان.
شایانی باسه به م دواییانه هه واڵی فه رمانی مه قاماتی دادوه ری بۆ جێ به جێ کردنی سزای سێداره ی چالاکانی کورد بڵاو بوویه وه و هه ربۆیه مه ترسی جێ به جی کردنی سزا, هه ڕه شه یه کی جدیه له سه ر ژیانی ئه و جه وانه 28 ساڵانه.
پێویست به ئاماژه یه که ئێحسان فه تاحیان و حه بیب له تیفی که له چالاکانی به سێداره سزا دراوی به ندیخانه ی سنه ن, ئه وانیش له ژێر مه ترسی جێ به جێ کردنی سزادان.