کۆبوونه وه ی پشتگیری له چالاکانی به ندکراوی کورد له سه نته ری ستۆکهۆڵم به به شداری سه دان کوردوستانی دانیشتووی ئۆرووپا و به درووشمه کانی "نا بۆ سێداره" و "زیندانی سیاسی ده بێ ئازاد بکرێ" جێ به جێ بوو.
سه ر له به یانی دوێنێ (شه مه 31/10/2009) کۆبوونه وه ی پشتگیری له چالاکانی سیاسی و مه ده نی به ندکراوی کورد به به شداری سه دان کوردوستانی دانیشتووی ئۆرووپا له سه نته ری ستۆکهۆڵمی پایته ختی سوید به شکۆوه به رێوه چوو.
پاشان به خوێندنه وه ی لێدوانێک که تیایا له ئێران داوا کرابوو سێداره کان به زووترین کات رابوه ستێنی, به شداربووان که پووستێره کانی چالاکانی به سێداره سزادراویان له ده ستدابوو درووشمه کانی "نا بۆ سێداره" و "زیندانی سیاسی ده بێ ئازاد بکرێ" وته وه.
شایانی باسه ئه و کۆبوونه وه یه له لایه ن 5 رێکخراوه ی کوردی به رێوه چوو که ناوه کانیان له خواره وه هاتووه :
کۆمه ڵه ی مافی مرۆڤی کورد له ئۆرووپا
رێکخراوی چاودێری کوردۆساید (چاک)
رێکخراوی ژنانی ئازه رمێهری کوردوستان
بزووتنه وه ی دێمۆکراتیکی یارسان
رێکخراوی گه‌نجانی کورد له سوید
پێویست به ئاماژه یه که خاتوو وداد ئاکره یی سه رۆکی رێکخراوی به رگری نێونه ته و ی پشتگیری خۆی بۆ ئه و کۆبوونه وه ناره زاییه ده ربڕی و داوای راوه ستانی فه وری سزای سێداره ی سه ر چالاکانی کوردی کرد هه تا له دادگایێکی عادڵانه و به پێ پێوانه نێونه ته ویه کان مۆ حاکێمه بکرێن.
ئێستاکه 13 که س له چالاکانی خوێندکاری و مه ده نی و سیاسی کورد له لایه ن ده ستگای دادی ئیرانه وه به تاوانه کانی هه و‌ڵدان دژی ئاسایشی نه ته وی و مۆحارێبه (دژایه تی خودا) و افساد فی الارض و هه واداری و ئه ندامێتی پارتیه ئۆپۆزیسیۆنه کان, به سێداره سزا دراون. که ناوه کانیان به م شێوه یه :
1. زه‌ینه‌ب جه‌لالیان
2. حه‌بیب له‌تیفی
3. ئێحسان فه‌تاحیان
4. شێرکۆ مۆعارێفی
5. ره‌مه‌زان ئه‌حمه‌د
6. فه‌رهاد چالش
7. رۆسته‌م ئه رکیا
8. ره‌شید ئاخکهندی
9. فه‌سیح یاسه‌مه‌نی
10. حۆسێن خزری
11. فه‌رزاد که‌مانگه‌ر
12. عه‌لی حه‌یده‌ریان
13. فه‌رهاد وه‌کێڵی