به پێ ئاخرین زانیاریه کان ئێتێڵاعاتی شاری سه رده شت ماوه ی چه ند رۆژێکه به هێزێکی فراوانه وه هه ڵده کوتێنه سه ر ماڵی شاروومه ندانی گونده کانی ده وه ری سه رده شت و لێپرسینه وه یان له گه ڵ ده کات
.
له لایه کی دیکه وه زانراوه هێزه کانی ئاگاهی پیرانشار هه ڵیانکوتاوه ته سه رماڵی گوندنشینیک به ناوی عه لی که ماله له گوندی گرد شه یتانی ناوچه ی مه نگۆڕان. ده وترێ ئه و بنه ماڵه یه پێشتریش که وتوونه ته ژێر گوشار و لێپرسینه وه ی ئه و هێزانه. شایانی باسه کوڕی ئه و بنه ماڵه یه به ناوی ئێدریس مانگی رابوردوو له خوێندن له زانکۆ بێ به ش کرا.