دوورخستنه وه سه روو یاساییه کان کاتێک ده ستی پێ کرد که هه واڵی بڕیاری جێ به جێ کردنی سزای سێداره ی چالاکانی سیاسی به ندیخانه ی سنه بڵاو بوویه وه. دوا به دوا ی ئه وه گوشاری سه ر به ندیانی ئه و گرتووخانه یه زۆر زیاتر بووه و ده وترێ سه رۆکی گرتووخانه که به م دواییانه له تێکهه ڵچوونێکی له فزیدا له گه ڵ یه کێک له گیراوانی سیاسی هه ڕه شه ی دوورخستنه وه بۆ گۆشه و که ناره کانی ئێرانی لێیان کردووه. راستی ئه وه جه نابی خۆسره وی چۆن مه راتێبی یاسایی وه ها تێک ئه شکێنێ ؟؟
ده قی لێدوانه که له خواره وه بخویننه وه ....
به نێوی ئافرێنه ری مرۆڤی ئازاد
پهیامبه رانی ئاشتی. ئه‌مه وشه‌یێکه, که‌وا له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابوردوودا زیاتر له هه‌ر وشه‌یێ له‌سه‌ر زمانه کان بوو. هه‌روا که هه‌موان دیتمان 8 گه‌ریلا له چیاکانی قه‌ندیل و 26 شارومه ندی خه‌ڵکی باکووری کوردستان که له ساڵانی پێشوودا بۆ باشووری کوردوستان (که‌مپی مه‌خموور) کۆچبه‌ر بوبوون به نیشانه‌ی ئاشتی خوازی و بۆ کرانه‌وه‌ی بن‌به‌ستی کێشه‌ی کورد و چاره‌سه‌ریێکی ئاشتیانه له ژێر ناوی په‌یامبه‌رانی ئاشتی گه‌ڕانه‌وه بۆ خاکی دایکییان, تا جارێکی دیکه نیشان بده ن که خوازیاری ژیانێکی هاوبه‌ش و ئاشتیانه‌ن له‌گه‌ڵ دیکه‌ی نه‌ته‌وه‌کان دا. ئه‌م حه‌ره‌که‌ته مێژووییه سه‌ره‌نجی جیهانیانی بۆ لای کێشه‌ی دێرینی کورد راکێشا و جارێکی تر ده‌ست و دڵ پاکی و ئاشتی خوازی کوردانی سه‌لماند.
له‌گه‌ڵ ده‌ریای پێشوازی گه‌ل ئێمه‌ش چاومان بڕییه تورکیا و به هه‌ستیاریه‌کی تایبه‌ته‌وه به دوایدا چووین. سه‌ره‌ڕای گه یشتنی سیگناڵگهلێکی هیوا کوژێنهر له لایه‌ن تورکیاوه, هیوادارین ده‌وڵه ت که چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کوردی کردوه به درووشمی ئه‌م دواییانه‌ی خۆی, واز له سیاسه‌تی شه‌ڕخوازانه و پاکتاو بهێنی و له وڵامی هه‌نگاوی فیداکارانه‌ی کوردان‌دا, رێگاچاره‌ی دێمۆکراتیک و رێدان به ئاشتی نه‌ته‌وی بگرێته به‌ر. چونکه جووڵانه‌وه‌ی یه‌کگرتووی کوردان به مه‌به‌ستی تاقی کردنه‌وه‌ی زێهنیه‌ت و پلانی ده‌وڵه‌ته , هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌ت سیاسه‌ته کانیان روو ده‌خات.
ئێمه‌ش ده‌ڵێین ئیدی به‌سه شه‌ڕ و خوێن ڕشتن. دایکانی کورد و تورک زیاتر مهگریێنن. شه‌ڕ جودا له وێرانی مادی و مه‌عنه‌وی شتێکی لێوه ده‌ست ناکه‌وێت. ته‌نیا رێگا چاره‌ی کێشه‌ی کورد دیالۆگ و چاره‌سه‌ری دێمۆکراتیکه. به‌ڵکوو چاره‌سه‌ری کێشه‌که ببێته ده‌سپێکی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه ڵاتی ناوین.
* * *
دوورخستنه وه سه روو یاساییه کان کاتێک ده ستی پێ کرد که هه واڵی بڕیاری جێ به جێ کردنی سزای سێداره ی چالاکانی سیاسی به ندیخانه ی سنه بڵاو بوویه وه. دوا به دوا ی ئه وه گوشاری سه ر به ندیانی ئه و گرتووخانه یه زۆر زیاتر بووه و ده وترێ سه رۆکی گرتووخانه که به م دواییانه له تێکهه ڵچوونێکی له فزیدا له گه ڵ یه کێک له گیراوانی سیاسی هه ڕه شه ی دوورخستنه وه بۆ گۆشه و که ناره کانی ئێرانی لێیان کردووه. راستی ئه وه جه نابی خۆسره وی چۆن مه راتێبی یاسایی وه ها تێک ئه شکێنێ ؟؟
له دژکرده وه به رامبه ر به دوورخستنه وه کان, چالاکانی به ندیخانه ی سنه نامه یکیان بۆ سه رۆکی ده ستگای داد نووسی که به داخه وه وه کوو جارانی تر که سێک ئاماده ی وه ڵامدانه وه و پێ راگه یشتن به دۆخی به ندیانی کورد نه بوو, به ڵکوو زه خت و گوشاره کان زیاتریش بوو.
له لایێکی دیکه وه چالاکانی به ندیخانه ی ورمێ یه ک له دوای یه ک ده گوازرێنه وه بۆ ئێتێڵاعات و ئه شکه نجه ده کرێن. مه نسوور مۆحه مه دی شاروومه ندی 48 ساڵانی سنه یی که به تاوانی هه ڵسووڕان دژی ئاسایشی نه ته وی ساڵی رابوردوو دادگایی کرا و به 5 ساڵ زیندان له دوورگه ی ورمێ سزا درا, به هۆی ئه شکه نجه وه چه ند په راسووی شکا و په رده ی گوێشی دڕا. سه ره ڕای دان پێدانانی پزیشکی زیندان, هه تا ئێستا هیچ هه وڵێک بۆ ده رمانی ئه و چالاکه کورده نه دراوه. هه روه ها عه لی ئه حمه د سولێمان شارومه ندی حکومه تی هه رێمی کوردوستان که 5 ساڵ پێش له لایه ن ده ستگای دادی ئێرانه وه به تاوانی هه و‌ڵدان دژی ئاسایشی نه ته وی به 6 ساڵ زیندان له ورمێ سزا درا ئه ویش گوازراوه ته وه بۆ ئێتێڵاعات و له ژێر ئه شکه نجه دا لێپرسینه وه ی له گه ڵ کراوه.
* * *
له مه هاباد قۆڵبه سته به رفراوانه کان, هێزی دووباره ی گرتووه و له ماوه ی مانگی رابوردوودا ده یان که س له چالاکانی ئه و شاره ده سبه سه ر و ره وانه ی تاکه که سیه کانی ئێتیڵاعات کراون و ئه مه ش بوه ته هۆی هه ڵوه شانه وه ی زۆرێک له بنه ماڵه کانی مه هاباد. له م نێوه دا ده کرێ ئاماژه به شه هلا ره شیدی و کوڕه 10 ساڵانه که ی بکرێ که له گه ڵ هه ڵکوتانی ئێتێڵاعات بۆ سه رماڵه که یان, مه جبوور بوون وڵات به جێ بهێڵن. له لایێکی دیکه وه هاوسه ر و منداڵی جه هانگیر بادوزاده چالاکی به ندکراوی کورد پاش هه ڵکوتانی هێزه ئه منیه تیه کان بۆ سه ر ماڵه که یان, په نایان برده چیاکانی مه هاباد و هه تا ئێستا هیچ زانیاریه ک له مه ڕ ئه و دایک و منداڵه له ده ستدا نیه.
یه کیه تی بنه ماڵه ی چالاکانی به ندکراوی کورد به م شێوه یه ره خنه و ناره زایه تی خۆی له دۆخی سه رووئه منیه تی کوردوستان و چه وسانه وه ی ئاشکرای بنه ماڵه کانی کورد که واداریان ده کات نیشتمانی دایکی خۆیان به ره و هه نده ران به جێ بهێڵن, ده رئه بڕێ و وه ها نیه ت و کرده وه گه لێک که ده بێته هۆی هه ڵوه شانه وه ی بنه ماڵه کان و ئاواره بوونیان, به توندی شه رمه زار ده که ین.
هه روه ها سپاسی خۆمان ئاراسته ی رێکخراوه‌کان و ئه و ئازیزانه ده که ین که وا کۆبوونه وه کانی پشتگیری له چالاکانی به ندکراوی کوردیان له ئۆرووپا به ڕێوه برد.
یه‌کیه‌تی بنه‌ماڵه‌ی چالاکانی به‌ندکراوی کورد
سێشهمه 12 گه‌ڵاڕێزانی 2709