خۆرهه‌ڵات نیوز: به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ری رۆژهه‌لاتی کوردستان به هاوکاری خه‌ڵکی شاری سلێمانی خۆپێشاندانێک به مه‌به‌ستی به‌رگری له زیندانیانی سیاسی کوردی مه‌حکوم به ئیعدام رێکده‌خات.
پاش له سێداره‌دانی چالاکی سیاسی ئیحسانی فه‌تاحیان له شاری سنه و ئه‌گه‌ری له سێداره‌دانی دیکه‌ی زیندانیانی سیاسی کورد، له شاری سلێمانیش ئه‌م رێپێوانه به‌رٍِێوه ده‌چێ.
وته بێژی به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ری کوردستان له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌رِی خۆرهه‌ڵات نیوز وێرِای پشتراستکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه رایگه‌یاند به‌مه‌به‌ستی ئه‌م ناره‌زایی ده‌ربرِینه مۆڵه‌تی یاسایی له لایه‌نی پێوه‌ندیدار وه‌رگیراوه و برِیار وایه کۆمه‌ڵًێکی زۆر له میدیا و راگه‌یاندنه کوردستانی و جیهانیه‌کان ئاماده‌ی خۆپێشانانه‌که ببن.
ناوبراو رایشیگه‌یاند: خۆ پێشاندانه‌که رۆژی دوشه‌ممه 16-11 کاتژمیێر 3ی پاش نیوه‌رِۆ به کاتی کوردستان و له پارکی ئازادی شاری سلێمانی به‌رِێوه‌ده‌چێت.
بریاره له‌م کۆبونه‌وه‌یه‌دا جگه له رۆژهه‌لاتیانی دانیشتووی شاری سلێمانی جه‌ماورێکیش له خه‌ڵکی شاری سلێمانی و ژماریه‌ک له که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندنی باشور ئاماده ببن.
به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ری رۆژهه‌لاتی کوردستان هه‌ر وه‌ها له راگه‌یه‌ندراوێکیدا داوای له جه‌ماوه‌ری باشووری کوردستان کردوه که پشتیوانی له چالاکیه‌کانیان به مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی زیندانیانی سیاسی کوردستان بکه‌ن.
/font>