ژماره‌یه‌ک پارله‌مانتاری کورد له مه‌جلیسی شوورای ئیسلامیی ئێران، له نامه‌یه‌کدا داوا له ئایه‌توڵا سادقی لاریجانی ده‌که‌ن حوکمی ئێعدامی هه‌موو گیراوانی کورد هه‌ڵوشێنێته‌وه و نیگه‌رانیی خۆشیان له له‌داردانی ئیحسانی فه‌تاحیان راده‌گه‌یه‌نن.
که‌ناڵی (WashingtonTV) بڵاوی کرده‌وه که ژماره‌یه‌کی نادیار پارله‌مانتاری کوردی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامیی ئێران نامه‌یه‌کیان داوه‌ته سه‌رۆکی قوه‌ی قه‌زایی ئێران ئایه‌توڵا سادقی لاریجانی و تێیدا نیگه‌رانیی خۆیان دێننه زمان له جێبه‌جێکرانی حوکمی ئێعدامی ئیحسان فه‌تاحیان و داواشی لێ ده‌که‌ن حوکمی ئێعدامی هه‌موو چالاکانی گیراوی کورد هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
|
| |
له نامه‌که‌یاندا ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که "ده‌رکردنی حوکمی ئێعدام بۆ گیراوانی کورد له گرتووخانه‌کانی ئێران‌دا، شه‌پۆلێکی نیگه‌رانیی له ناو خه‌ڵکی پارێزگه‌ی کوردستاندا دروست کردووه" و جه‌ختیشی ده‌که‌نه‌وه که "ده‌وڵه‌ت نابێ به‌جۆرێک هه‌ڵسوکه‌وت بکات که کورده‌کان له سیسته‌م دوور خاته‌وه".
ـ به وه‌به‌رچاوگرتنی دۆخی نێونه‌ته‌وه‌یی، له ناخه‌وه داوا ده‌که‌ین بڕیاری پێویست بده‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوکمی ئێعدامی هه‌موو گیراوانی کورد".
هاوکات پارله‌مانتارانی کورد رای ده‌گه‌یه‌نن که له "تاوان"ـی ئه‌و کورده به ئێعدام مه‌حکووم کراوانه ئاگادار نین و نوێنه‌ری شاری مه‌ریوانیش له پارله‌مان، له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ سایتی (پارله‌مان نیوز) ده‌ستنیشانی کرد که "ه‌گه‌ر ئه‌وه راست بێ که حوکمی ئیحسان فه‌تاحیان له 10 ساڵه‌وه کراوه به ئێعدام، ئه‌وا کارێکی نایاسایی کراوه، چوونکا دادگای پێدا چوونه‌وه هیچ حوکمێک قورس‌تر ناکات." وه رگیراوه له رینیسانس نیوز |