اتحادیه خانواده فعالین دربند کورد

اعدام ها را متوقف کنید!

اتحادیه خانواده فعالین دربند کورد

اعدام ها را متوقف کنید!

ئانکارا‌: خۆپیشاندانێک دژی‌ له‌سێداره‌دانی‌ ئیحسان ئه‌نجامدرا

              

 



    وه‌ک ناڕه‌زاییه‌ک به‌رامبه‌ر له‌سێداره‌دانی‌ ئیحسان فه‌تاحیان چالاکوانی‌ کورد خۆپیشاندانێک له‌ به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی‌ ئێران له‌ ئه‌نقه‌ره‌ سازکرا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ نزیکه‌ی‌ هه‌زار هاوڵاتی‌ ئێرانی‌ خۆپیشاندانێکیان بۆ به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی‌ وڵاته‌که‌یان له‌ ئه‌نقه‌ره‌ی‌ پایته‌ختی‌ تورکیا سازکرد.
له‌ خۆپیشاندانه‌که‌دا چه‌ندین دروشم و لافیته‌یان به‌رزکردبووه‌وه‌ وه‌ک ناڕه‌زاییه‌ک به‌رامبه‌ر له‌سێداره‌دانی‌ ئیحسان فه‌تاحیان چالاکوانی‌ کورد له‌چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ئه‌و وڵاته‌وه‌.

ئیحسان فه‌تاحیان ئه‌ندامی‌ کۆمه‌ڵه‌ی‌ کوردستانی‌ ئێران بووه‌ و ساڵی‌ پار له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی‌ ئێرانه‌وه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری‌ شاری‌ کامیاران ده‌ستگیرکرا و به‌تۆمه‌تی‌ دژایه‌تیکردنی‌ خودا سزای‌ 10 ساڵ‌ زیندانی‌ به‌سه‌ردا سه‌پا، به‌ڵام دواتر له‌ دادگای‌ پێداچوونه‌وه‌ سزاکه‌ی‌ گۆڕا به‌ له‌سێداره‌دان و چوارشه‌ممه‌ی‌ رابردوو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌سێداره‌ درا.  

وه رگیراوه له چاک نیوز

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد