سه‌ره‌ڕای خواستی بنه‌ماڵه و پارێزه‌رانی گیراوان، کاربه‌ده‌ستانی گرتووخانه، ڕێگه ناده‌ن دیدار له گه‌ڵ گیراوانی کورددا ئه‌نجام بدرێ و، گومان و نیگه‌رانی ئه‌وه هه‌یه که ڕه‌وشی گیراوانی مانگرتوو به‌ره‌و خراپتربوون ده‌چێ.
هه‌ر له دژی گوشاره‌کانی ده‌وڵه‌تی سووریه، بۆ سه‌ر گیراوانی دۆزی PKKو PYD، له شاری ژێنێڤی سویس، کوردستانیان له‌به‌رده‌م ناوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، خۆپێشاندانێکیان به‌ڕێوه برد و، بانگیان له ده‌وڵه‌تی سوریه کرد، کۆتایی به گوشاره‌کانی سه‌ر گیراوان بێنێ و، هاوکات داوایان له ووڵاتانی ئه‌وروپا کرد، بۆ گوشار خستنه سه‌ر سووریه بکه‌ونه هه‌وڵدان.
هه‌روه‌ها له باره‌ی ڕه‌وشی گیراواندا، دۆسیه‌یه‌ک پێشکه‌شی کاربه‌ده‌ستانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان کرا.
ئه‌مه‌و له شاری به‌رنده‌ربه‌رگی ئاڵمان، به هه‌مان ئامانج له به‌رده‌م ناوه‌ندی په‌رله‌مانی فه‌درال، خۆپێشاندانێک به‌ڕێوه‌چوو و، کوردستانیان گوشاره‌کانی ڕژیمی سووریه‌یان شه‌رمه‌زار کرد.
وه رگیراوه له روژهه لات نیوز