ئه‌گه‌ر ئه‌وجاره به یه‌ک هه‌ڵوێست و دورله هه‌مو به‌رژه‌وه‌ندیێکی حیزبی پشتی رۆڵه‌کانی گه‌لیان بگرتایه نه‌ک پشتیان تێکردنایه ئه‌وا ئه‌مرۆ داگیرکه‌ری دڕنده نه‌یده‌وێرا پێی لێراکێشێ و ده‌ست بخاته بینه‌قاقای رۆڵه‌یێکی دیکه‌ی ئه‌م نه‌ته‌وه بێ پشت و په‌نایه‌وه.
هێمن ڕۆژهه‌ڵاتی
وه‌ک نه‌ریتێکی مێژوو(به داخه‌وه‌م له به کارهێنانی ئه‌م وشه‌یه) دیسان نه‌مانتوانی به ده‌رس وه‌رگرتن له مێژو، جارێکی دیکه به‌رژه‌وه‌ندی به‌رته‌سکی هه‌ندێک تاقم و حیزب و ناپه‌رپرسیارانه هه‌ڵسوکه‌وتیان له گه‌ڵ روداوه‌کان و کۆسته گۆرچک بڕه‌کان ،بوه هۆی ژاکانی نه‌و نه‌مام و جگه‌رگۆشه و رۆڵه‌یێکی دیکه‌ی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه..
نزیکه‌ی دو ساڵ به‌ر له ئێستا کاتێک تێکۆشه‌ری باکوری کوردستان به ناوی عه‌گید له کاتێکدا که ته‌نانه‌ت قاچێکیشی له ده‌ست داب‌و له لایه‌ن رژیمی هۆڤ و تاوان پیشه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه له گرتوخانه‌ی ورمێ له سێداره درا سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی به ناو هه‌ڵسوڕاو له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد وه‌ک ئه‌وه‌ی نه بایان دیبێت نه بۆران به پاساوی ئه‌وه‌ی ئه‌م شه‌هیده هی ئه‌وان نیه !! به‌و کپ مانه‌یان ئه‌و جه‌ساره‌ته‌یان به کۆماری سته‌م به‌خشی که ئه‌م جاره ده‌ستی تاوان په‌تی سێداره بکاته ملی رۆله‌یێکی دیکه‌ی سه‌ربه‌رزی ئه‌م نه‌ته‌وه...
ئه‌رێ ئه‌مجاره‌یان ئێحسان فه‌تاحیان که‌وته به‌ر توره‌یی قێزه‌ونترین رژیمی سه‌رگۆی زه‌وی... لۆمه کردن و ره‌خنه گرتن له خۆ به‌و مانایه نایا که پاکانه بۆ ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤ کوژ و جوانی کوژی ئێران بکه‌م..نا .. به‌ڵام عه‌گید رۆیشت، دواتر ئێحسان، ئێحسان رۆیشت ئه‌ی له دوای ئێحسان؟
هه‌ر بۆ وه‌بیر هێنانه‌وه هه‌ڵسوکه‌وتی نابه‌رپرسیارانه‌ی حیزب و لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵات له کاتی مانگرتنی زیندانیانی سیاسی له ساڵی رابردو له به‌ر چاوه..به بیانوی ئه‌وه‌ی ئه‌و بزاڤه له لایه‌ن ئه‌و پارته‌ی که ئه‌وان قه‌ت ناوی ناهێنن رێکخراوه (واته پژاک) تا ئه‌و جێگایه‌ی له ده‌ستیان هات هه‌وڵیان دا ئه‌و حه‌ره‌که‌ته بپوکێننه‌وه و که‌مره‌نگی که‌ن و شکستی پێبهێنن..
ئه‌گه‌ر ئه‌وجاره به یه‌ک هه‌ڵوێست و دورله هه‌مو به‌رژه‌وه‌ندیێکی حیزبی پشتی رۆڵه‌کانی گه‌لیان بگرتایه نه‌ک پشتیان تێکردنایه ئه‌وا ئه‌مرۆ داگیرکه‌ری دڕنده نه‌یده‌وێرا پێی لێراکێشێ و ده‌ست بخاته بینه‌قاقای رۆڵه‌یێکی دیکه‌ی ئه‌م نه‌ته‌وه بێ پشت و په‌نایه‌وه.
هه‌ر له‌م کۆسته دڵته‌زێنه‌ی ئێحسان دیسان بینیمانه‌وه که هه‌مان نه‌ریت هه‌مان هه‌ڵه‌ی هه‌میشه‌یی که بریتیه له وانه وه‌رنه‌گرتن له رابردو ئاماژه‌یێکی مه‌ترسیدارن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌بێ له مه به‌دوا به دڵه‌خورپێ و دڵه راوکێوه چاوه‌روان بین تا کو ئاخۆ په‌تی سێداره ملی کامه قاره‌مانمان ده‌گوشێ و لێمان دائه‌بڕێنێ ..
ئه‌و ئاماژانه کامانه‌ن: هه‌ر دوابه‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی که واده‌ی له سێداره دانی ئێحسان نزیک ده‌بێته‌وه خه‌مساردی و که‌مته‌ر خه‌میێکی نا ئاسایی به‌روی حیزب و چالاکانی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تیه‌وه ده‌بیندرا بێجگه له کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان و راگه‌یاندنه‌کانی سه‌ر به‌م حیزبه ئه‌ویش ته‌نیا و ته‌نیا به هۆی ئه‌وه‌ی ئیحسان سه‌ر به‌م حیزبه بو.. که ئه‌ویش ئاساییه و کارێکی بێ وێنه‌یان نه‌کردوه..
هه‌ر له گه‌ڵ بڵاو بونه وه‌ی هه‌واڵی پڕله‌ژانی ئه‌م کاره‌ساته راگه‌یاندنی حیزبه‌کانی دیکه بێجگه له کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان و پژاک ئه‌وانی دیکه وه‌کو رۆژانی دیکه به‌رنامه‌ی ئاسایی خۆیان بڵاو ده‌کرده‌وه و ته‌نیا له هه‌واڵه‌کانیاندا ئاماژه‌یێکی کورتیان به‌و تاوانه نوێیه کۆماری تاوان ده‌دا..له‌م رووه‌شه‌وه ده‌توانین وه‌ک هه‌ندێک راگه‌یاندنی فارسی و بیانی هه‌ڵیان سه‌نگێنین بگره له ئاستێکی به‌ره‌و خوارتر..
ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگای رێزه هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌ییانه که‌ناڵی نه‌ورۆز ه که نه‌ریت شکێنانه به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ بداته ئه‌وه‌ی ئیحسان سه‌ر به کام لا بوه و ئه‌ندامی کامه رێکخراوه بوه هه‌ر له چه‌ند رۆژ به‌ر له جێبه‌جێکردنی حوکمه‌که به‌شێکی زۆری له به‌رنامه راسته‌وخۆکانی تایبه‌ت کردبو به دۆزی ئیحسان و خاوه‌نداری لێکرد ..
هیوادارم ئه‌م هه‌ڵوێسته نوێیه‌ی که نه‌ورۆز تی ڤی ئافراندی له سه‌ره‌تادا ببێته نمونه‌یێک بۆ راگه‌یاندنه‌کانی دیکه‌ی رۆژهه‌ڵات و پاشانیش ببێته نمونه‌یێک بۆ پارت و حیزبه‌کانی دیکه..
زیاتر له 12 چالاکوانی کورد له رۆژهه‌ڵات سزای له سێداره‌دانیان به سه‌ردا سه‌پاوه .. با به دوپات کردنی مێژو نه‌بینه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مانیش عه‌گید ئاسا و ئێحسان ئاسا بکه‌ونه به ر غه‌زه‌بی ناپاکترین رژیمی سه‌ر زه‌وی