اتحادیه خانواده فعالین دربند کورد

اعدام ها را متوقف کنید!

اتحادیه خانواده فعالین دربند کورد

اعدام ها را متوقف کنید!

لیدوانی هاوبه شی کۆمه‌ڵه‌ و پارتی سۆسیالدیموکراتی کوردوستان

زه‌بروزه‌نگی داگیرکارانی کوردستان له‌ ئێران و تورکیا و سوریا له‌سه‌ر گه‌لی کورد مەحکومه‌‌!

گرتووخانه‌ی ئیمراڵی و ئه‌وینی تاران و عه‌درای دیمه‌شق قه‌فسی شێره‌که‌چان و کورانی گه‌لێکی ژێرده‌سته‌ ن، که‌ تاگه‌یشتن به‌ئامانجه‌کان خه‌باتیان دریژه‌ی ده‌بێت.هه‌موو ئێمه‌ ده‌زانین که‌ دوژمنانی ئێمه‌ی کورد له‌پێناو پاکتاوکردن و بنه‌بڕکردنی ئه‌م گه‌له‌دا هاوپەیمانیه‌کی ئیستراتژیکیان هه‌یه‌، هه‌ربۆیه‌ ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو ئێمه‌یشه‌ که‌ لێبراوانه هاوپه‌شت و هاورێی خه‌باتکارانی رێگای ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی گه‌له‌‌که‌مان بین.

گه‌لی کوردستان له‌ لایەن داگیرکارانیه‌وه‌ هەمیشە له‌ژێر زه‌خت و زۆرێکی ده‌ڕندانه‌دایه‌، یه‌که‌م جار نیه‌ که‌ خه‌باتکارانی نه‌ته‌وه‌یه‌کی داگیرکراو له‌ ئه‌وین‌ـی تاران‌ـه‌وه‌ تا ئیمراڵی تورکیا و تا ده‌گاته‌ عـه‌درای دیمه‌شق له‌ژێر ئازار و ئه‌شکنجه‌ و لێداندا، په‌تی سێداره‌یان له ‌مه‌ل ده‌هاوێن. ئازار و ئه‌شکنجه‌ی رۆڵه‌کانی گه‌لی کورد له‌ گرتووخانه‌کانی داگیرکاراندا به ‌ئێمه‌ ده‌ڵێت که‌ ئه‌م گه‌له‌ هاوچاره‌نووسه‌، لە ئیلام و کرماشان، دیاربکر و ماردین،  قامشلۆ و کۆبانێ هاوخه‌باتن.‌  
مانگرتنی کورده‌کانی گرتووخانه‌ی عه‌درای دیمه‌شق که‌ له‌ ٣٠ی نوڤامبەره‌وه‌ ده‌ستی پێکردووه‌ تا ئیستا هه‌ر به‌رده‌وامه‌، به ‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ک که‌ له‌ نزیکه‌وه‌ چاودێری ره‌وشه‌که‌ ده‌کات، ده‌ڵێت: که‌ ئێستا گرتووخانه‌ی عه‌درای دیمه‌شق به‌ رێوشووێنی ئه‌منی و ئیستخباراتی به‌ شێوه‌یه‌کی توند کۆنترۆل کراوه‌‌ و رێگای دزه‌کردنی زانیاری بۆ ده‌ره‌وی گرتووخانه‌که‌ ئاسته‌مه‌، بۆیه‌ تا ئێستا به‌ ته‌واوی نه‌زانراوه‌ که‌ ره‌وشی زیندانیه‌ سیاسیه‌کان چۆنه‌ و هه‌روه‌ها له‌ ئیدامه‌دا ده‌ڵێت داوکاری مانگرتووان ته‌نیا باشکردنی ره‌وشیان نییه‌ له‌ نێو گرتووخانه‌که‌، به‌ڵکو کۆمه‌لێک داواکاری تریان هه‌یه‌، وه‌کو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌حکامی عورفی و هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنی بڕیاره‌کانی دادگای ئه‌منی باڵای ده‌وڵه‌تی له‌سه‌ریان که‌ دادگایه‌کی تایبه‌ته‌ و پشت به‌ یاسای سوریا نابه‌ستێت".گرتووخانه‌کانی تورکیایش هه‌ر به‌و شێوه‌ له‌گه‌ڵ کورده‌کاندا هه‌ڵسوکه‌وت دەکات، به‌تایبه‌تی ‌زیندانی ئیمراڵی شوینی سەرۆکی پ.ک.ک به‌ڕێز عبدوڵا ئۆجه‌لان له‌ژێر ئازار و ئه‌شکنجه‌یه‌کی رۆحی قورسدایه‌، له‌ کاتێکدا‌ که‌ له‌ رێگه‌ی پارێزه‌‌رەکانیه‌وه‌ له‌ژێر سه‌رنج و چاوه‌دێری رێکخراوه‌کانی مافی مرۆف و مێدیاکاندایه‌، جا با بیر له‌و که‌سانه‌ بکه‌ینەوه‌ که‌ سه‌رنج و چاودێریه‌کیان له‌سه‌ر نییه‌. کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌روه‌تر، به ‌شێوه‌یه‌کی ده‌رندانه‌ و قرونوه‌ستایی له‌گه‌ڵ گیراوانی کورد هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات، و هه‌رکات پێیانخۆش بێت، جیاوازی له‌ نێوان حۆکمدراو و حوکمنه‌دروادا ناکەن، په‌تی سێداره‌ بۆ هه‌ر زیندانیه‌کی خه‌باتکار لای ئەوان هەمیشە هەڵخراوە.ئه‌مرۆ له‌ سه‌ده‌ی بیستوویه‌کدا گه‌لی کورد هێشتا له‌پێناو سه‌ربه‌ستی خۆیدا قوربانی ده‌دات، شانازی و سه‌ربه‌رزیی ئه‌م گه‌له‌ خه‌باتی نه‌پساوه‌یه‌تی‌ له‌پێناو رزگاریدا. گرتووخانه‌ی ئیمراڵی و ئه‌وینی تاران و عه‌درای دیمه‌شق قه‌فسی شێره‌که‌چان و کورانی گه‌لێکی ژێرده‌سته‌ ن، که‌ تاگه‌یشتن به‌ئامانجه‌کان خه‌باتیان دریژه‌ی ده‌بێت.هه‌موو ئێمه‌ ده‌زانین که‌ دوژمنانی ئێمه‌ی کورد له‌پێناو پاکتاوکردن و بنه‌بڕکردنی ئه‌م گه‌له‌دا هاوپەیمانیه‌کی ئیستراتژیکیان هه‌یه‌، هه‌ربۆیه‌ ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو ئێمه‌یشه‌ که‌ لێبراوانه هاوپه‌شت و هاورێی خه‌باتکارانی رێگای ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی گه‌له‌‌که‌مان بین. ده‌ستی هاوکاریی و هاوده‌نگیی دژی داگیرکاران، له‌ نێوان خه‌ڵک و ئۆپۆزیسیۆنی کورد له‌ ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه له‌ هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌ییه‌. وه‌رن پێکه‌وه‌ دژی ئه‌م هاریکاری و گه‌له‌کۆمه‌ی دۆژمنانمان راوه‌ستین، وه‌رن پێکه‌وه‌ ده‌نگه‌کان کۆبکه‌ینه‌وه‌ و بیکه‌ین به‌هێزێکی له‌بن‌نه‌هاتوو دژی بنده‌ستی و داگیرکاری.له‌ ئاخردا ئێمه‌ وه‌کوو کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان (ره‌وتی یه‌کگرتنه‌وه‌) و پارتی سۆسیالدیموکراتی کوردستان (رۆژهه‌ڵات) زه‌بروزه‌نگی کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا و سوریا دژی زیندانیانی کورد له‌ گرتووخانه‌کانیاندا به‌تووندی محکوم ده‌که‌ین، و ده‌ڵێین ئازار و ئەشکەنجە و بکوژیی نامانترسێنێت و رووەو ئازادی و سەرفەرازیی ڕێپێوانمان بەردەوامە.

- ئازادی زیندانیان سیاسی گه‌لی کورد خواستی خه‌ڵکی کوردستانه‌.
- ئازادی و سه‌ربه‌ستی مافی مرۆفه‌‌! 
داگیرکار بۆ ده‌ره‌وه‌ له‌ کوردستان!
 
کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان (ره‌وتی یه‌کگرتنه‌وه‌)
پارتی سۆسیالدیموکراتی کوردستان (رۆژهه‌ڵات)

٣/١٢/٢٠٠٩
نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد