اتحادیه خانواده فعالین دربند کورد

اعدام ها را متوقف کنید!

اتحادیه خانواده فعالین دربند کورد

اعدام ها را متوقف کنید!

ئاگاداری بۆ کوردان: خۆپیشاندان له ژێنێڤی سویس

                   

 کومیته‌ی پشتیوانی له‌ زیندانیانی سیاسی کورد له‌ کوردستانی ئێران، بۆ پێشگرتن له‌ ئیعدامی زیندانیانی سیاسی کورد ه‌ دژایه‌تی له‌ گه‌ڵ حوکمی ئیعدام، له‌ ڕۆژی دووشه‌مه‌7. 12. 2009   له‌ به‌رده‌م ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ ژنێڤ ـ سویس خۆپێشاندانێک ڕێک ده‌خات.

داوا کارین به‌ بهشداری دلسۆزانه‌تان پشتیوانی خۆتان له‌ زیندانیانی سیاسی کورد له‌ کوردستانی ئێران ده‌ربڕن.

 

 

خۆپیشاندانه‌که‌ له‌ کاتژمێر 30/1 ی پاش نیوه‌ڕۆ ده‌ست پێده‌کات

کومیته‌ی پشتیوانی له‌ زیندانیانی سیاسی کورد له‌ کوردستانی ئێران ـ ژنێڤ

پێوه‌ندی بۆ زانیاری زیاتر:

076 404 57 44

079 255 52 76 

 

داخوازی نامه‌

هه‌ر له‌ سه‌رهاتنه‌ سه‌رکاری جمهووری ئیسلامی یه‌وه‌، گه‌لی کورد به‌ ڕه‌سمی تووشی ته‌بعیز و په‌راوێز خران کراوه‌، بۆ به‌ ده‌ست هێنانی مافه‌کانیان هه‌میشه‌ زوازیاری شێوه‌یه‌کی هێمنانه‌و ئاشتیخوازانه‌ بوونه‌. وه‌ له‌ ڕێگه‌ی خه‌باتێکی مه‌ده‌نی یه‌وه‌ داخوازیه‌کانیان هێناوه‌ته‌ گۆڕێ. بۆ به‌دی هاتنی ئه‌و ئامانجانه‌ چه‌ندین کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ڕۆشنبیری له‌ کوردستانی ئێران پێکهاتوون به‌ڵام به‌ دازه‌وه‌، هه‌میشه‌ کۆماری ئیسلامی وڵامی داخوازه‌کانی به‌ زه‌برو و زه‌نگ داوته‌وه‌ و تێکۆشه‌رانی بواره‌ مه‌ده‌نی یه‌کان تووشی گرتن و ڕاونان بوون و به‌ ده‌یان تێکۆشه‌ر گیراون و یعدام کراون و زئندانی درێژ ماوه‌یان به‌ سه‌ردا سپاوه‌ وه‌ک موهه‌مه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند و هانا عه‌بدی و ڕووناک سه‌فا زاده‌...ده‌یان تێکۆشه‌ر ئێستا له‌ ژێر حوکمی ئیعدامن وه‌کوو فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، شێرکۆ مه‌عرووفی و له‌ رؤژه‌کانی ڕابروودا تێکۆشه‌رێکیان به‌ ناوی ئیحسان فه‌تاحیان ئیعدام کرد و ئه‌منیستی ئینترناسیۆنال ئه‌م کرده‌وه‌ی مه‌حکووم کرد.

ئێمه‌، کومیته‌ی پشتیوانی له‌ زیندانیانی سیاسی کورد له‌ کوردستانی ئێران بۆ پێشگیری له‌ ئیعدامی تێکۆشه‌رانی کورد داوا له‌ یو ـ ئێن ده‌که‌ین

ـ ڕاگرتن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوکمی ئیعدامی زیندانیانی سیاسی کورد له‌ کوردستانی ئێران

ـ پێشگیری له‌ ئه‌شکه‌نجه‌ی ڕۆحی و جیسمی زیندانیانی سیاسی

ـ مافی چاوپێکه‌وتنی زیندانیانی سیاسی به‌ زیاره‌تی بنامه‌ڵه‌کان و باشتر کردنی بار و دۆخی ژیانی زیندانیه‌کان

ـ ده‌ست ڕاگه‌یشتنی زیندانیانی سیاسی به‌ وه‌کیلی داخوازی خۆیان

ـ سه‌ردانی هه‌یئه‌تێکی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ له‌و زیندانیانی سیایسی کورد

 کۆمیته‌ی پشتیوانی له‌ زیندانیه‌ سیاسیه‌کانی کورد له‌ کوردستانی ئێران ـ ژنێڤ

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد