بنار: له سه‌روبه‌ندی 16ی سه‌رماوه‌ز ڕۆژی خوێندکار، خوێندکارانی زانکۆی په‌یام نووری مه‌ریوانیش، سه‌ره‌ڕای کێشه‌و گرفتێکی زۆر مه‌راسمی 16ی سه‌رماوه‌زیان به‌ڕێوه برد. حه‌راسه‌تی زانکۆ چه‌ن ڕۆژ پێش مه‌راسم به خوێندکارانی ڕاگه‌یاندبوو که ده‌بێ وتاره‌کان بگه‌یه‌نن به ده‌سمان و کۆنتڕۆڵ بکرێت، که دواتر به‌شێکی زۆر له وتاره‌کانیان سانسۆر کرد و دانانی مێز گردیشیان ڕه‌ت کرده‌وه. هه‌ر وه‌ها چوونی هه‌ندێ خوێندکاری دیاری کراویان بۆ ناو زانکۆ قه‌ده‌غه کرد.
شایانی باسه ئیتیلاعاتی شاری مه‌ریوان به شێوه‌ی ته‌له‌فوونی هه‌ڕه‌شه‌ی له بنه‌ماڵه‌ی "جه‌مال حوسه‌ینی"، یه‌ک له به‌ڕێوه‌به‌رانی مه‌راسم کردبوو که ئه‌گه‌ر کوڕه‌که‌یان له‌و مه‌راسمه‌دا به‌شدار بێت پاشه ڕۆژێکی باش چاوه‌ڕێی ناکات. پاش ئه‌وه‌ی خوێندکاران باروودۆخه‌که‌یان ئاوا بینی، به‌شێکی زۆریان به واتای ناڕه‌زایه‌تی مه‌راسمه‌که‌یان به جێ هێشت و له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌که به کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌و هه‌موو سانسۆر و به‌رته‌سک کردنه‌وه‌یه ده‌ربڕی. به کورتی مه‌راسمه‌که 2 کاتژمێری خایاند که تێیدا 2 وتار‌و هه‌وه‌ها سروودی "یار دبستانی" خوێندرایه‌وه.