له‌کات و ساتیَکدا، رژیمی که‌مالیزمی شۆڤینی تورکیا بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى له نیَو میدیا و پریس کۆنفرانسه فه‌رمیه‌کانیان بلاو ده‌که‌نه‌وه کهپرۆسهسیَکی کراوه‌یان، له‌مه‌ر دۆزی کوردیان گرتوونه‌ته‌به‌ر کهقۆناغ به‌قۆناغ مافه زه‌وتکراوه‌کانی گه‌لی کورد دهگریَنهوه. که‌چی دادگاى ده‌ستووری عهسکهرتایهت و دوور له عه‌ده‌ڵه‌ته‌وه، بریاری داخستنی پارتی کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نی کهپارتیَکی سیاسی کوردستانیه ده‌دات....
ئه‌و پارته‌ى که زۆرینه‌ى ده‌نگه‌کانی باشور کوردستانی لهریَگهى ده‌نگدان و پرۆسه‌یه‌کی دیموکراسیانه بهدهستهیَناوهوىو خاوه‌ن شه‌رعیه‌تی یاساییه لهنیَو هۆڵی په‌رله‌مان.
ئیَمه وه‌کو رۆژنامه‌نووسانی بیَسنوور ویَرای ئه‌وه‌ى به‌توندی ئیدانه‌ى داخستنی ده‌ته‌په ده‌که‌ین و شه‌رمه‌زاری ئه‌م ره‌فتاره‌ى دوژمنانی ئازادی دیموکراسی ده‌که‌ین که هیچ شه‌رعیه‌تی نییه له باشوور و رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ی کهپیَی دهوتریَت تورکیا به‌هۆی زۆرینه‌ى هه‌ره زۆری ده‌نگه‌کانی ئه‌و ناوچانه ده‌نگی ده‌ته‌په بووه‌و رژیم که‌مالیزم ته‌نها وه‌ک هه‌میشه چهپهڵامه موعامه‌له له‌گه‌ڵ ئازادیه‌کان ده‌که‌ن ئه‌ویش پککردنی ده‌نگه‌کانه. بۆیه داوا له هه‌موو مافپه‌روه‌ر و ئازادی خواز و یهکیَتی ئه‌وروپا و پهرلمهمانی ئه‌وروپا و وڵاتانی جیهانی ده‌که‌ین که له‌مباره‌یه‌وه ههڵویَستی شه‌فاف و توند بگرنهبهرو له‌دژ ئه‌م کاره دور له‌هه‌موو به‌هاکانی ئازادی مرۆڤایه‌تی و، فشاره‌کانیان توند بکه‌ن بۆ گرتنه‌به‌ر کرانه‌وه‌ى راسته‌قینه‌ی دیموکراسی له‌تورکیا بۆ ئه‌وه‌ى مافی گه‌لی کورد و کۆتاکانی دیکه‌ى ئه‌و وڵاته ده‌سته‌به‌ر بکریَت.
پیرۆز بیَت ئازادی، ئیدانه‌و سه‌رکۆنه بیَت دوژمنانی ئازادی و شۆڤینزم.