له کاتێکدا ئێمه ئه‌و تاوانه‌ی ڕژێمی تورکیا له نایاساییکردنی ئه‌و پارته کوردستانییه و پارله‌مانتاره‌کانی له کاری سیاسی ، به توندیی ڕیسوا ئه‌که‌ین ، لامان وایه که ئه‌ویش هه‌ر به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و ده‌یان کودێتایه‌ی ساڵانی ڕابوردووه ، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی ناسه‌ربازیی کراوه و دور نیه که له ئایینده‌یه‌کی نزیکدا نه‌بێت به کودێتایه‌کی سه‌ربازیی و هه‌ر وه‌ک ساڵی 1980 ، خوێنی هه‌زارانی تیادا بڕێژرێت و تورکیا به‌ره‌و که‌ناری شه‌ڕی ناوخۆ بباته‌وه.
مێژووی 86 ساڵه‌ی ڕژێمی تورکیا ، پڕه له لاپه‌ڕه‌ی ڕه‌ش ، چ به‌رامبه‌ر به گه‌لی کوردمان ، چ به‌رامبه‌ر به ئه‌رمه‌ن و گه‌لانی تر و دیموکراتی.
سه‌رکوتکردنی دیموکراتی و ئازادییه‌کان ، پیشه‌ی مێژینه‌ی میلیتاریزمی که‌مالیسته‌کانه که خۆیان به زانیار و سێکیولار ناوئه‌به‌ن.
تورکیا یه‌کێکه له وڵاته دیاره‌کانی لیستی یانه‌ی (کودێتا سه‌ربازییه‌کان)ی جیهان. که‌م وڵات هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ی تورکیا ، له مێژووی 86 ساڵه‌یدا ، کودێتای تیادا کرابێت. سه‌رجه‌می ئه‌و کودێتایانه‌ش له‌پێناوی سنوردارکردنی دیموکراتی و ئازادییه‌کان و دژی گه‌لی کورد بووه.
ئه‌مڕۆ که‌مالیسته‌کان ، له دادگای به‌ناو ، باڵای تورکیادا ، کاری سیاسی‌یان له پارت DTP کوردیی نایاسایی کرد و ته‌واوی نوێنه‌رانیان له پارله‌مان ده‌رکرد و هه‌ندێکیان تا پێنج ساڵ له کاری سیاسی قه‌ده‌غه‌کرد.
ئه‌مه یه‌که‌م جار نیه له مێژووی ڕژێمی که‌مالیسته‌کاندا که پارتێکی سیاسی و خاوه‌نی ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاوی ده‌نگ له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا و 37 نوێنه‌ر له پارله‌ماندا ، نایاسایی بکه‌ن.
پێشتریش جونتا "عیلمانییه‌کانی" که‌مالیزم ، چه‌ندانی وه‌ک سلێمان ده‌میریل ، پۆله‌ند ئه‌جه‌وید ، ئه‌ربه‌کان ، مه‌سعود یه‌ڵماز ، تانسۆ چیله‌ر و ئه‌ردۆگانیشیان له ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌ت دورخستووه‌ته‌وه ، ته‌نانه‌ت تورگوت ئوێزاڵ که هه‌شت ساڵ سه‌رۆکوه‌زیران بوو ، دواتریش سه‌رۆککۆمار بوو ، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی که ویستی ده‌روازه‌یه‌کی داخراو به ڕووی کێشه‌ی کورددا بکاته‌وه ، له ڕێی ڕێکخراوه شۆڤێنیست و فاشیستییه‌کانی وه‌ک ئه‌رگه‌نه‌کۆنه‌وه ، ده‌رمانخواردیان کرد.
له کاتێکدا ئێمه ئه‌و تاوانه‌ی ڕژێمی تورکیا له نایاساییکردنی ئه‌و پارته کوردستانییه و پارله‌مانتاره‌کانی له کاری سیاسی ، به توندیی ڕیسوا ئه‌که‌ین ، لامان وایه که ئه‌ویش هه‌ر به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و ده‌یان کودێتایه‌ی ساڵانی ڕابوردووه ، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی ناسه‌ربازیی کراوه و دور نیه که له ئایینده‌یه‌کی نزیکدا نه‌بێت به کودێتایه‌کی سه‌ربازیی و هه‌ر وه‌ک ساڵی 1980 ، خوێنی هه‌زارانی تیادا بڕێژرێت و تورکیا به‌ره‌و که‌ناری شه‌ڕی ناوخۆ بباته‌وه.
داوا له هه‌موو جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان ، لایه‌ن و ڕێکخراوه کوردستانییه‌کان ، نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا ئه‌که‌ین که ئه‌و تاوانه نامرۆڤایه‌تییانه‌ی که‌مالیسته‌کان و ئیسلامییه کۆمپرادۆره‌کانی تورکیا ڕیسوا بکه‌ن و گه‌ماڕۆی سیاسی و بازرگانییان بخه‌نه سه‌ر.
ئه‌رکی هه‌موو ڕۆڵه‌یه‌کی به‌ئه‌مه‌کی کوردستان و که‌سانی دیموکراتخوازه که گوشار بخه‌نه سه‌ر ڕژێمی تورکیا و مامه‌ڵه و بازرگانیی به بازاڕ و شتومه‌کی تورکیاییه‌وه نه‌که‌ن ، ئه‌وه‌ش که‌مترین ئه‌رکی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤایه‌تییه.
داوا له ڕژێمی تورکیا ئه‌که‌ین که نه‌ک هه‌ر ئه‌و بڕیاره سه‌رکوتکه‌رییه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه ، به‌ڵکوو ئه‌و دادگا قه‌ره‌قوشییه‌ش هه‌ڵبوه‌شێنێت که دیموکراتی و ئازادییه‌کان سه‌رکوتئه‌کات.
کێشه‌ی کورد زۆر له‌وه مه‌زنتره که به بڕیاری دادگایه‌کی که‌مالیسته‌کان کۆتایی بێت! تاکه ڕێچاره‌ی ئه‌و کێشانه ، دیموکراتی و ئازادییه‌کانن و داننان به مافه ڕه‌واکانی گه‌لی کورددا.
ئه‌بێت سیاسییه‌کانی تورک و ڕژێمی تورکیا ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مێریکا ، یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا و حکومه‌ته‌کانی ناوچه‌که ، ئه‌و ڕاستییه تاڵه بزانن که دیموکراتی و ئارامیی و ئازادیی له‌و وڵاتانه‌دا که کوردستانیان داگیرکردووه ، له خه‌یاڵ زیادتر تێناپه‌ڕێت ، تا چاره‌سه‌ی دیموکراتییانه‌ی کێشه‌ی گه‌لی کورد نه‌که‌ن و داننه‌نێن به مافه ڕه‌واکانیدا.
تا هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌کان ، هه‌نگاوێک خێراتر به‌ره‌و ئه‌و ئاسۆیه بڕۆن ، سودی بۆ هه‌موو لایه‌ک هه‌یه و ناوچه‌که‌ش دورئه‌خاته‌وه له ئاڵۆزیی و شه‌ڕ و زیانی گیانیی و ماڵیی که زیادتر له سه‌ده‌یه‌که به‌رده‌وامه.
پارتی چه‌پی کوردستان
2009-12-12
سایت رایگان داشته باشید
با عضویت 5000 مگابایت فضا با 200000 مگابایت په‌نای باند ماهانه دریافت کنید
امکان استفاده به عنوان هاستینگ دانلود و میزبانی فایلهای وبلاگ شما
امکان نصب انواع سیستمهای مدیریت وبلاگ، سایت، لینک باکس و غیره
به همراه پشتیبانی از پی اچ پی و مای اس کیو ال
در این صفحه سرویسها را با وبلاگ مقایسه کنید (ههراه با پنل مدیریت)
http://learn.webiran.biz
می توانید برای خود ای‌میل اختصاصی نیز دریافت کنید