ئه‌وان سێداره‌کانیان به‌رز کرده‌وه و ئه‌مان سه‌ریان
ئه‌وان په‌تیان شه‌ته‌کدا و ئه‌مان ده‌سرازه‌ی ئه‌وینی ئازادی
ئه‌وان ویستیان کابووسی پووکانه‌وه‌ی ئه‌فسانه بوودهڵهکانیان هه‌ڵواسن
ویستیان نێرگز و په‌پووله و باران و گهنمهجاڕی تاسه و هومێدی ئه‌مان بخنکێنن
ده‌بێ یه‌ک بین
ئه‌وان سێداره‌کانیان به‌رز کرده‌وه و ئه‌مان سه‌ریان
ئه‌وان په‌تیان شه‌ته‌کدا و ئه‌مان ده‌سرازه‌ی ئه‌وینی ئازادی
ئه‌وان ویستیان کابووسی پووکانه‌وه‌ی ئه‌فسانه بوودهڵهکانیان هه‌ڵواسن
ویستیان نێرگز و په‌پووله و باران و گهنمهجاڕی تاسه و هومێدی ئه‌مان بخنکێنن
ئه‌مان هنیا خونچه‌ی بزه‌یه‌ک له سه‌ر لێویان گوڵی کردبوو و نه‌شته‌ر نه‌شته‌ر له رهژیی دڵی جه‌للاده‌کانیان رۆده‌چوو
ئه‌وان له ژماره‌کانی 59 و 32 و 13 ده‌ترسان هه‌ر بۆیه ئه‌م ژمارانه‌یان سهوزهپاچ ده‌کرد
به‌ڵام ئێستا له (یه‌ک)بوونمان و (یه‌ک)ێتی و (یه‌ک)دڵیمان زه‌نده‌قیان چووه
ئه‌مڕۆ ئیتر (یه‌ک) گه‌وره‌ترین هه‌راسی ژینیانه و هه‌ر (یه‌ک)ه‌کان و (یه‌ک)همینهکان ده‌بڕنه‌وه
عه‌گید و ئیحسانیان له‌سێداره‌دا
له‌وانه‌یه شێرکۆ و فه‌رزاد و زێنه‌ب و ده‌یانی تریش ......
به‌ڵام ئه‌وان ته‌نیا ترسی دڵی خۆیان گه‌وره ده‌که‌نه‌وه و رق و کینه‌ی په‌نگخواردووی ئێمه‌مانانیش هاوار هاوار و په‌سا په‌سا زیاتر ده‌که‌ن
چاوه‌ڕوانی فرمێسکی هیچ تیمساحێک نین که له‌بۆ سوارچاکانی نیشتمانی گڕ و خوێن هه‌ڵوه‌رێن
گوێمان به هیچ دروشمێکیش نابزوێ که ئیمانی به سبه‌ینێی خۆی نه‌بێت
ئێمه ئاوا ته‌نیا خۆمان ده‌دۆزینه‌وه و رێگا و ده‌روویه‌کی هه‌راوتر و ئاوه‌ڵاتر بۆ ئازادی.
به عه‌گید و ئیحسان که‌م نه‌بووینه‌وه و به‌وانی دیکه‌ش که‌م نابینه‌وه
گه‌وجه‌کان ئاوه‌هان!! ته‌نیا لقی ژێر خۆیان ده‌بڕنه‌وه و هه‌ر په‌تێکیش که هه‌ڵده‌خرێ و هه‌ر سێداره‌یه‌ک که به‌رز ده‌کرێته‌وه، بوتی درۆیه‌کی زلتریان بۆ داده‌تاشێ
درۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌وان تاهه‌تایه سه‌رپشکی ژیان و مه‌رگی ئێمه‌ن و خانهخوێشمان.
به‌ڵام کاوه‌کان و عه‌گیده‌کان و ئیحسانهکانمان ئه‌م درۆ پووچهڵهشیان له زبڵدانی مێژووه نه‌گریسه‌که‌ی له‌مه‌ڕ خۆیان دههاوێنهوه
ئێستا سه‌رده‌می بڕوا هێنان به ره‌مزی سه‌رکه‌وتنمانه
بڕواهێنان به‌و ژماره گه‌وره‌یه‌ی که ئه‌وان ده‌یگرن، ئه‌شکه‌نجه‌ی ده‌ده‌ن، نینۆکه‌کانی ده‌رده‌کێشن، گولله‌بارانی ده‌که‌ن و مهنسوورئاسا هه‌ڵیده‌واسن
(یه‌ک) ئه‌و ژماره گه‌وره و به‌هێزه‌یه که ئه‌وان لێی ده‌ترسن
که‌وایه با هه‌موومان ببین به (یه‌ک).
با هه‌موومان با هه‌موویان ئه‌م نه‌عره‌ته ئاگرینه‌ی شێره شه‌هیدێکی باشوور بڵێینه‌وه که له به په‌تی سێداره‌ی به‌عس نه‌ڕاندبووی و گوتبووی:
مه‌رگی ئاوا ناگۆڕمه‌وه به سه‌د ژین
ژینێ سه‌رم بۆ دوژمن کا به په‌رژین
سه‌ربه‌رزیه که‌وا سه‌رم ده‌بینن
به سه‌ر سه‌ری دوژمنه‌وه له به‌رزین.