جه وانی کوردی به سێداره سزادراو , ئێحسان فه تاحیان هه ڕه شه ی کوشتنی له سه ره.
به په ی سه رچاوه کانی هه واڵ سزای سێداره ی ناوبراو گه یشتووه ته به شی جێ به جێ کردنی سزاکان له به ندیخانه ی سنه (اجرای احکام زندان) و ئه وه ش هه ڕه شه یێکی جدیه له سه ر ژیانی ئه و چالاکه کورده.
ئێحسانی 23 ساڵان ساڵی پار له کامیاران ده ست به سه ر کرا و پاش چه ند مانگ ئه شکه نجه له تاکه که سیه کانی ئێتێڵاعاتی کامیاران , ره وانه ی ئێتێڵاعاتی سنه و پاشان به ندیخانه ی ئه و شاره کرا.
دادگای شۆڕشی شاری سنه سه ره تا سزای 10 ساڵ زیندانی بۆ ئێحسان بڕیه وه , به ڵام له ئاکامی ئێعتێرازی ناوبراو به و سزایه , دادگای پێداچوونه وه ی پارێزگای سنه سزاکه ی بۆ سێداره گۆڕایه وه.
ئه وه ش نموونه یه کی تره له پێشێلکاری مافی مرۆڤ له کوردوستان و به ڵگه یێکی تره بۆ نه بوونی عه داڵه ت له ده ستگای دادی ئێران.
ئه و چالاکه کورده ئێستا له زیندانی ناوه ندی سنه راگیراوه و جێ به جێ کردنی سزای سێداره هه رده م هه ڕه شه له ئێحسان و هاوبه نده کانی ده کات. به تایبه ت پاش نامه ی دادستانی گشتی پارێزگای سنه , ئه کبه ر گه رووسی بۆ ئیزن وه رگرتن له ره هبه ر بۆ جێ به جێ کردنی سزای سێداره ی چالاکانی کورد.
جێگای ئاماژه یه که جارێکیان به رپرسانی به ندیخانه ی سنه بۆ ئه شکه نجه ی رۆحی و گووشار خستنه سه ر ئه و جه وانه 23 ساله و چالاکانی دیکه ی به نده که , شه وێک ئێحسانیان بانگ کرد و پێیان وت بڕیاره له سێداره ت بده ین و به ره و داری ئێعدام په لکێشیان کرد و ته نانه ت ته نافی سێداره شیان له گه رده نی خست.
حه بیب له تیفی , عه دنان حه سه ن پوور , هیوا بووتیمار ,ئه نوه ر حۆسێن په ناهی , ئه رسه لان ئه و لیایی و .... له چالاکانی به ندکراوی به ندیخانه ی سنه ن که هه موویان سزای سێداره یان به سه ردا سه پێنرابوو به ڵام زۆربه یان گۆڕا و ئێستا له و گرتووخانه یه حه بیب له تیفی و ئێحسان فه تاحیان سزای سێداره یان هه یه.