اتحادیه خانواده فعالین دربند کورد

اعدام ها را متوقف کنید!

اتحادیه خانواده فعالین دربند کورد

اعدام ها را متوقف کنید!

لێدوانی سه ر ئاواڵه ی به ندیانی سیاسی کوردوستان

لێدوانی سه ر ئاواڵه ی به ندیانی سیاسی کوردوستان سه باره ت به شه پۆ لی نوێیی گوشار و سه رکوتی به ندیان  

رێزدار سه رۆکی ده ستگای دادی کۆماری ئێسلامی ئێران 

 

جه نابی ئاغای شێخ سادقی لاریجانی ئامۆلی  

وێڕای رێز و سڵاو  

دانیشتنی جه نابتان له سه ر کورسی باڵا ترین دادوه ر و داستانی ره خنه گرتنتان له پرۆسه ی جێ به جێ کردنی یاسا و باقی بۆچوونه کانتان له ماوه ی کورتی سه رۆکایه تیتان له ده ستگای داد , هیوای دایه کۆمه ڵگا بۆ نه مانی که م و کۆڕی و یاساشکێنیه کان. هیوادار بووین ئه م پرۆسه ناعادڵانه که سه رڕێژه له پێشێلکاری مافی مرۆڤ و مافی شاروومه ندی کۆتایی پێ بێت و ئاسۆیکی نوێ بێته ئاراوه که لانی که م شاهێدی چه و سانه وه ی سیستێماتیک نه بین و ئه گه ر زوڵمێک کرا تاک و تراک بێت و نه خوازراو. به ڵام به داخه وه هه رچی ده چێ بێ هیوا تر ده بین. وادیاره ئه م پرۆ سه یه ی سه وز بوونی هیوا و سیس بوونی , چاره نووسی هه میشه یی ئه م کۆمه ڵگایه و ئه م گه له یه و که سێک توانای به زاندنی ئه و چاره نووسه و پوو چه ڵ کردنه وه ی تێلێسمه که ی نیه.

    له ماوه ی هه فته ی رابوردوودا شه پۆلێکی نوێی کرده وه ی نایاسایی ده ستی پێ کردووه و هه ر رۆژێکوو که سێک ده بێته قوربانی سه لێقه مه داری و یاسا شکێنی به ر پرسانی ئاسایشی , سیاسی و دادوه ری پارێزگاکه. ئه ڵبه ت کرده وه کان سنووری پارێزگای به زاندووه , چما به ویستی ئێراده یکی باڵاتر بووبێت و ئێمه لێی بێ ئاگا بین. 

ته نیا له ماوه ی 3 رۆژدا 3 که س له به ندیانی سیاسی کوردوستان به ناوه کانی جه واد عه لیزاده , داوود جه وانمه رد و فه ردین مۆرادی بێ هیچ بیانوویکی یاسایی یان خستنه رووی ده لیلێک و ته نانه ت بێ ئاگاداری پێش تر و له ناکاو گوازرانه وه بۆ به ندیخانه کانی پارێزگاکانی دیکه. ئه مه ش له حاڵێکدایه که له سزا و دادنامه کانی هیچ یه ک له و که سانه دا دوورخستنه وه نه بووه و دیار نیه وه ها کرده وه گه لێک له سه ر بنه مای کام خوێندنه وه ی یاسایی ده کرێ. به داخه وه  وه ها کرده وه گه لێک پێش تریش رووی داوه و هه ندێ جاریش توندتر بوه ته وه. ئێستا نه ته نیا هه ر ده م چاوه ڕێ دوورخستنه وه ی خۆمانین , به ڵکوو نیگه رانیگه لێکی زۆر زیاتر و جدی ترمان له پێشدایه. ئایا ئه مه ده ستپێکی توند کردنی دۆخی ئه منیه تی حاکم له سه ر به ندیخانه کانی کوردوستانه؟ یان قورس تر بوونه وه ی سزای دادگاکان؟ یانیش جێ به جێ کردنی سزای سێداره ی ده رکراو بۆ هه ندێ له ئێمه گه ل؟ 

بێ شک ده ست تێ وه ردانی هه ندێ ده سه ڵاتداری ده ره وه ی ده ستگای داد و گوێ گری هه ندێ به رپرسانی دادوه ری , سه ره نجامی زۆر ناخۆشی لێ ده که وێته وه که هه تا ئێستاش به چه ندین جار خه ساره کانیمان بینیوه. نابێ له بیر بکرێت که جیا کردنه وه ی ده ستگا حکوومه تیه کان هه مان ئه سڵی به ڵگه نه ویستی دێمۆکراسیه که چی ئێستا نه ته نیا ئه م ئه سڵه گرنگه به ئاشکرا پێشێل ده کرێت , به ڵکوو خودی ده ستگای داد په روه ریش بوه ته هه وڵده رێک بۆ دادشکێنی. 

    له کاتی سه رۆکایه تی ئاغای شاهروودیشدا چه ند جارێک ده ستمان دایه نامه نووسین و سکاڵا کردنی به خوێندنه وه له سه ر بارو دۆخی خراپی ده ستگای داد و ئاسایش و به ندیخانه کانی کوردوستان که به داخه وه ده ستکه وتێکی ئه وتۆی نه بوو. ئێستا و له کاتی ده ستپێکی شه پۆلی نوێی پێشێلی مافه کان و دوورخستنه وه ی نائاسایی و سه رسووڕ هێنه ری هاوبه ندیانمان , له ئه و په ڕی بێ هیواییه وه ده ستمان دایه نووسینی نامه یه ک ئه م جاره یان بۆ جه نابتان , به ڵکوو ئه گه ر ئاگاداری بارو دۆخی ئێمه به ندیانی سیاسی کوردوستان نین , لانی که م به گشتی دۆخی خۆمانتان بۆ بڵه ینه وه. ئه م پرۆسه یه له دژی هه موو رێکه وتنه جیهانیه کانی مافی مرۆڤ و ته نانه ت یاسای ناوخۆی ئێرانه , ئێمه به ڵێنی حقوقی ئێوه به رامبه ر ده گرین و جدیانه خوازیاری جێ به جێ بوونی بێ که م و کۆڕی مافی مرۆڤ و هه نگاو هه ڵگرتن به ره و کۆتایی هێنانی ئه و دۆخه نامرۆڤانه یه ی کوردوستانین. هه ڵگه ڕانه وه ی دۆستانی دوورخراومان جه واد عه لیزاده و داوود جه وانمه رد و فه ردین مۆرادی - که پێ ده چێ هه ندێ ناوی تریش بچێته سه ر ئه و لیسته - بۆ به ندیخانه ی ناوه ندی سنه و کۆتایی هێنانی خێرا به م پرۆسه نایاساییه , که مترین چاوه ڕوانی ئێمه له جه نابتانه. به ڵکوو بتوانین جێ به جێ کردنی ئه وانه به ئێراده ی به ڕێوه به رایه تی نوێی ده ستگای داد بۆ به دوادا چوونی یاسا و پێش گرتن له یاساشکێنی بخوێنینه وه. 

 

 

                                                                                وێڕای رێز و حورمه ت 

                                                         کۆمه ڵێک له به ندیانی سیاسی به ندیخانه ی ناوه ندی سنه 

عه دنان حه سه ن پوور , ئێحسان فه تاحیان , جبره ییل خۆسره وی , حه بیب له تیفی , سه عید سه نگه ر , سۆهراب جه لالی , تاها ئه حمه دی , هیوا بووتیمار , حۆسێین حه مزه وی شۆجاع , ئه حمه د ئه مینی , ئه نوه ر حۆسێین په ناهی , ئه میر سوورسووری , ساسان بابایی. 

 

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد