به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له گرتووخانه‌ی ئێوین به ده‌ست گه‌یشتوون گیراوی سیاسی کورد ، مه‌تین ئه‌رجان ڕوژی 31 خه رمانان بۆ جاری دووه‌م له ماوه‌ی 6 مانگی رابوردوودا شه‌پڵه‌ی مێشکی لێداوه.
مه‌تین ئه‌رجان که تووشی کێشه‌ی گورچیله‌یه‌شه , شه‌ش مانگ له‌مه‌و پێش بۆ جاری یه‌که‌م ، شه‌پڵه‌ی مێشکی لێدا و نیوه‌ی جه‌سته‌ی له کار که‌وت. سه‌ره‌ڕای پێویستی چاره‌سه‌ری پزیشکی له ده‌ره‌وه‌ی گرتووخانه ، کار به ده‌ستانی گرتووخانه ڕێگریان کرد له گواستنه‌وه‌ی ناوبراو بو نه‌خوشخانه.
مه‌تین ئه‌رجان،چالاکی سیاسی،خه‌ڵکی شاری بایکان له باکووری کوردستان ڕوژی 9ی گوڵانی ساڵی 2705 له شاری ورمێ به تومه‌تی هه‌وڵدان له دژی ئاسایشی نه ته وی ئیران،ده‌ستبه‌سه‌رکرا و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعات له تاران کرا و به پێ سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ مه‌تین به توندی ڕووبه‌ڕووی ئه‌شکه‌نجه هاتبووه‌وه.ناوبراو پاش 22 مانگ ده‌ستبه‌سه‌ری , سزای 10 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
شایانی باسه که مه‌تین ئه‌رجان ، پارێزه‌ری نه‌بووه و له ماوه‌ی 4 ساڵی ڕابوردوودا نه‌یتوانیه‌وه چاوی به بنه‌ماڵه‌که‌ی بکه‌وێت و به گوێره‌ی دوواین زانیاریه‌کان سه‌ره‌ڕای به‌دوواداچوونی گیراوانی تر، پزیشکی ئه‌نده‌رزگای 8ی گرتووخانه‌ی ئێوین چاوی به ناوبراو نه‌که‌وتووه.
از مطالبی که گذاشتی استفاده کردم،خیلی جالبند
بدم نمیاد یه سری به فروشگاه من بزنی باعث خوشحالی منه البته اگر برات مفید باشه
داخلش اجناس مختلفی از قبیل نرم افزار های آموزشی و برنامه و بازی و فیلم سریال گرفته تا لوازم آرایشی بهداشتی و...
خلاصه داریم دسفروشی می‌کنیم یه سری بزن