ڕێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له سه ر ئه گه ری له سێداره‌دانی سێ چالاکی سیاسی کورد وشیاری دا.
له لێدوانه‌که‌ی ڕێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیدا هاتووه سێ گیراوی سیاسی کورد به ناوه‌کانی حه‌بیبوڵا له‌تیفی ، ئێحسان فه‌تاحیان و شێرکۆ مه‌عارفی که له‌لایه‌ن دادگاکانی ئیرانه وه به تۆمه‌تی مۆحارێبه (دژایه تی خودا) ، به سێداره حوکم دراون , مه‌ترسی له سێداره‌دانیان له ئارادیه. به پێ لێدوانه‌که ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا دادستانی پارێزگای سنه له نامه‌یه‌کدا بۆ ڕابه‌ری ئیران عه‌لی خامنه‌یی داوای کردووه که ره‌زامه‌ندی له سه‌ر جێبه‌جێ کردنی حوکمی ئه‌و گیراوانه نیشان بدات.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سێ گیراوی کورد گوازراونه‌ته‌وه بو شوێنێکی تر که وا پێ ده‌چێت به مه‌به‌ستی ئیعدام کردن گوازرابێتنه‌وه.
له کوتایی لێدوانه‌که‌دا داوا له کار به ده‌ستانی ئیران کراوه که به زووترین کات کار بکه‌ن بۆ ڕاگرتنی ئه‌و حوکمانه.
شایانی باسه که ئیستاکه 13 چالاکی مه‌ده‌نی و سیاسیی کورد له لایه‌ن ده ستگای دادی ئیرانه وه به ئیعدام سزا دراون.
ئه ی وه لا خوشم هات له و حه ره که ته
ئه و یه کیه تییه زور پیویست بوو
هه ر بژی کورد و کوردوستان