له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردودا 11 که‌س له هاوڵاتیانی کوردی دانیشتونی شاری کامیارانی سه‌ر به پارێزگای کوردستان و گۆنده‌کانی ده‌ورووبه‌ری له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاتی ئێرانه‌وه ده‌ستگیر کراوون.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی " مافی مرۆڤی کوردستان"، له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیر کردنی هاوڵاتیانی کورد له لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌منی و ئیتلاعاتی ئێرانه‌وه 11 هاوڵاتی دانیشتوی شاری کامیاران و ده‌وروبه‌ری ده‌ستگیر کراون.
سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌شی به‌وه کردووه که ئه‌و هێزانه هێرشیان کردوه سه‌ر ماڵی گیراوه‌کان و ئازار و ئه‌زیه‌تی بنه‌ماڵه‌کانیان کردووه و دوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ماڵه‌کانیان پشکنیوه 11 که‌سیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه که زۆربه‌یان کاری ئاژه‌ڵداری و کشتوکاڵ ده‌که‌ن.