به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ری مافی مرۆڤ، دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردو ناوچه سنووریه‌کانی نزیک شاهۆ و سۆزدان به چڕی له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه تۆپباران کرا، ئه‌و هێزانه هێرشیان کردووته سه‌ر دانیشتوانی گۆنده‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه و به بێ ئه‌وه‌ی بڕیاری دادگایان پێبێت چۆنه‌ته ناوماڵه‌کانه‌وه و ژماره‌یه‌ک له هاوڵاتیانیان ناوچه‌که‌یان ده‌ستگیر کردووه.
هێشتا هیچ جۆره زانیاریه‌ک سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی گیراوه‌کان و هۆکاری ده‌ستگیرکردنیان دیار نییه.