راپۆرتی ئۆرگانه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤی ئێرانی به بۆنه‌ی 10ی ئوکتوبر، رۆژی جیهانیی خه‌بات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوکمی ئێعدام
کوردستان میدیا: به بۆنه‌ی 10ی ئوکتوبر، رۆژی جیهانیی خه‌بات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوکمی ئێعدام‌و له رێڕه‌وی ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کانی پێشێل‌کرانی به‌ربڵاو، به‌رده‌وام‌و به‌رنامه‌دارێژراوی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران‌دا، ئۆرگانه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤی خواره‌وه، راپۆرتی خۆیان سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئێعدام له ئێران‌دا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه، به بیروڕای گشتی ده‌گه‌یه‌نین.ئه‌و راپۆرته لیسته‌یه‌ک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی که‌سانێک له خۆ ده‌گرێت که له ره‌زبه‌ری 87ه‌وه تا خه‌رمانانی 88 له ئێران‌دا حوکمی ئێعدام‌یان به‌ڕێوه چووه: زۆربه‌ی زانیارییه‌کانی ئه‌و راپۆرته له هه‌واڵده‌رییه‌کان، رۆژنامه‌کان‌و ماڵپه‌ڕه خه‌به‌رییه جۆراوجۆره‌کانی نێوخۆی وڵات‌و هێندێک سه‌رچاوه‌ی خه‌به‌ری له ده‌ره‌وه‌ی ئێران وه‌رگیراوه.به پێی ئه‌و راپۆرته، حوکمی ئێعدامی 339 که‌س له ماوه‌ی ئاماژه‌پێکراودا به‌ڕێوه چووه که له هه‌مبه‌ر ساڵی رابردوودا (به پێی راپۆرتی2008) 53 که‌س زیادی کردووه.حوکمی ئێعدامی سێ که‌س له ئێعدامکراوه‌کان له رێگای به‌ردبارانه‌وه به‌ڕێوه چووه. 32 که‌س له ئێعدامکراوه‌کان به‌ندکراوانی سیاسی، بیروباوه‌ڕی‌و ئه‌منییه‌تی‌و 10 که‌سیان ژن بوون. له 112 که‌س له ئێعدامکراوه‌کان که ته‌مه‌نیان له‌و راپۆرته‌دا هاتووه، شه‌ش که‌س ژێر 20 ساڵ، 57 که‌س 21 تا 30 ساڵ، 36 که‌س 31 تا 40 ساڵ، 10 که‌س 41 تا 50 ساڵ‌و سێ که‌س له سه‌ره‌وه‌ی 50 ساڵ ته‌مه‌نیان بووه. هه‌روه‌ها چوار که‌س له کاتی به‌ڕێوه بردنی تاواندا که‌متر له 18 ساڵ ته‌مه‌نیان بووه.شوناسی 98 که‌س له ئێعدامکراوه‌کان رانه‌گه‌یه‌ندراوه.شاری تاران به 53 نموونه، زۆرترین حوکمگه‌لی به‌ڕێوه‌چووی ئێعدامی له خۆگرتووه‌و به ریز زاهێدان به 47 نموونه، که‌ره‌ج به 45 نموونه، ئیسفه‌هان به 41 نموونه‌و شیراز به 27 نموونه زۆرترین ئێعدامکراوانیان هه‌بووه. شایانی باسه له‌و ماوه‌یه‌دا که ئه‌م راپۆرته ئاماده کراوه، 303 که‌س حوکمی ئێعدام‌یان به سه‌ردا سه‌پاوه که 20 که‌سیان به‌ندکراوانی سیاسی، بیروباوه‌ڕی‌و ئه‌منییه‌تین. 12 که‌سیان به به‌ردباران مه‌حکووم کراون‌و 30 که‌سیان ژنن. ته‌مه‌نی 16 که‌سیان که‌متر له 18 ساڵه.شایانی وتنه که ناوی ئه‌و که‌سانه‌ی که چاوه‌ڕێی حوکمی ئێعدامن له‌و راپۆرته‌دا نه‌هاتووه.جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه که ئه‌م راپۆرته به‌شێکی زۆر که‌م له پێشێلکارییه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران دایه.به سه‌رنجدان به سانسۆری خه‌به‌ری، ده‌ستبه‌سه‌رکرانی چالاکانی سیاسی ـ کۆمه‌ڵایه‌تی‌و داکۆکیکارانی مافه‌کانی مرۆڤ، نه‌بوونی ئیمکانی توێژینه‌وه‌ی ئازاد له لایه‌ن ئۆرگانه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران‌دا بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌م راپۆرته که‌موکۆڕی هه‌بێ.ئێمه داوا له گشت ئازادیخوازان، ئۆرگانه مه‌ده‌نییه‌کان‌و چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤی ئێرانی‌و نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ین که هه‌رچی زیاتر بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام له ئێران‌دا هه‌وڵ بده‌ن‌و بۆ رزگاریی گیانی ئه‌و که‌سانه‌ی که له مه‌ترسیی ئێعدامکردن دان، به پێی پێویست هه‌وڵ بده‌ن.
رێکخراوی داکۆکی له مافه‌کانی مرۆڤی کوردستان
چالاکانی ئێرانیی داکۆکی له مافه‌کانی مرۆڤ له ئورووپا‌و ئامریکای باکووردا
کۆمیته‌ی داکۆکی له به‌ندکراوانی سیاسی
کۆمیته‌ی هه‌واڵده‌رانی مافه‌کانی مرۆڤ