به‌رخۆدان ژیانه، سه‌رهه‌ڵدان ژیانه
بۆهه‌موو خه‌ڵکانی مرۆڤدۆست، رێکخراوه مه‌ده‌نی و حیزب سیاسیه‌کان له بریتانیا:ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی که له زیندانه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردوستان وئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سه‌رهه‌ڵدانی ئێمه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌و و ناوه‌وه‌ی وڵات پێویسته.
بۆ پاراستنی گیانی ئه‌و که‌سانه‌ی که بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئێمه تووشی ئازار و ئه‌شکه‌نجه هاتوون، با ده‌نگ هه‌ڵبڕین. له گیراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردوستان، که به‌رێزترین رۆڵه‌کانی ئێمه‌ن، که له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو چین وتوێژه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌ستیان له‌خۆشیه‌کانی خۆیان هه‌ڵگرتووه و له زیندانه‌کانی داگیرکه‌راندا تووشی سه‌خت ترین ئه‌شکه‌نجه و ئازار بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رده‌وام له به‌رخۆدانێکی بێ وێنه‌دا بوون، ده‌با ئێمه‌یش له‌وان خاوه‌ندارێتی بکه‌ین.ئێستایش مه‌ترسی له سێداره‌دان له سه‌ر 13 که‌س له‌و به‌ڕێزانه له ئارادیه.به به‌شداری خۆمان نه‌بڵێین به ئه‌شکه‌نجه وئیعدام، بڵێین به‌ڵێ بۆ ئازادی و دیموکراسی له رۆژهه‌ڵاتی کوردوستان و ئێران.به به‌شداری له خۆپیشاندانی17/10/2009 له به‌رده‌رکی بالوێزخانه‌ی ئێران له شاری له‌نده‌ن له دووباره بوونه‌وه ی تراژیدیای جه‌رگبڕی ئیعدام ڕێگربین.شایانی باسه که ئه‌م خۆپیشاندانه له لایه‌ن ''کۆمیته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی چاودێری کوردۆساید(چاک) و کۆمیته‌ی پشتیوانی له‌گیراوانی سیاسی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان'' ه‌وه رێکخراوه.بۆیه له هه‌موو حیزبه سیاسیه‌کان و رێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان و خه‌ڵکی وڵاتپارێز و مرۆڤدۆست داواده‌که‌ین که له باشتر به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م خۆپیشاندانه‌دا هاوکاریمان بکه‌ن.تکایه دۆستان وهاوڕێکانتان ئاگادار بکه‌نه‌وه.رۆژ:17/10/2009،کات14:00 تا 16:00ئێواره،شوێن:به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ئێران له‌نده‌ن
بۆ زانیاری زیاتر: zagros2707@yahoo.co.uk، 00447719486669، 00447857362643
چاودێری کوردۆساید-چاک
Kurdocide Watch
سڵاو به‌ڕێزان
تکایه باپه‌یوه‌ندیمان هه‌بێت.
ئه‌مش ئیمایله‌که‌مه: zagros2707@yahoo.co.uk
بۆ زانیاری زیاتر : 00447719486669