بان کی مون له سه‌ر باروودۆخی مافی مرۆڤ له ئێران راپۆرتێکی دایه ئه‌نجوومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان.
سه‌رۆکی "ڕیکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان" سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی هه‌ڵسووکه‌وتی کار به ده‌ستانی رژیمی "ئێران" له گه‌ل ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی دووای هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری، نیگه‌رانی خوێ ده‌ربڕیوه،"بان کی مون" له‌و چووراچێوه‌یه‌دا ڕاپۆرتێکی ته سلیمی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد.
سه‌رۆکی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ڕاپورتێکدا سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ له "ئێران" که پێشکه‌شی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کراوه ، ڕایگه‌یاندووه: له "ئێران" ئه‌شکه‌نجه و توند وتیژی په‌یڕه‌و کراوه بۆ سه‌رکوتی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان. به پێی ماڵپه‌ڕی هه‌واڵنێری، سه‌رۆکی ڕیکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان"بان کی مون" داوای له ده‌وڵه‌ت و ناڕازیان کردووه که کێشه‌کانی نیوانیان له رێگای گفتووگۆ‌وه چاره سه‌ر بکه‌ن. سه‌رۆکی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به ئاماژه‌دان به چۆنیه‌تی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ناڕازیان له دووای هه‌ڵبژاردنه‌کان نووسیویه‌تی:ئه‌و شێوه هه‌ڵسووکه‌وته‌ی کار به ده‌ستان جێگای نیگه‌رانیه.
"بان کی مون" له ڕاپۆرته‌که‌یدا نووسیویه‌تی:به کار هێنانی توند و تیژی له لایه‌ن هێزه سه‌ربازیه‌کانی ڕژیم په‌سه‌ند ناکرێت و کومه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی ئه‌و یه‌که شه‌رمه‌زار ده‌کات.
له ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه:هاوکات له گه‌ڵ په‌ره‌سه ندنی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان کار به ده‌ستانی ڕژیم ده‌ستیان داێه به‌ربه‌ست کردنی راگه‌یاندنه‌کان و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا،سایته‌کانی ئینترنێتی داخران،ڕوژنامه‌وانان ڕێگریان لێ‌کرا له ناڕه‌زایه تیه‌کان ئاماده ببن. له ڕاپۆرته‌که‌ی سه‌رۆکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان،ئاماژه دراوه به شێوازه‌کانی بن پێ کردنی مافه‌کانی مرۆڤ له لایه‌ن کار به ده‌ستانی ڕژیمی "ئیران" به تایبه‌ت ئێعدام کردنی نه‌وجه‌وانان.