شاکر باقی له دوورگه که ی ئه شکه نجه ده کرێ
چالاکی سیاسی کوردی شاروومه ندی تورکیه , شاکر باقی ماوه یک پێش له لایه ن دادگای شۆڕشی شاری سنه وه به 30 ساڵ زیندان له دوورگه دا سزا درا و پاشان بۆ شاری کاشمه ر له پارێزگای خۆراسانی ناوه ندی دوورخرایه وه.
به په ی سه رچاوه کانی هه واڵ به رپرسانی به ندیخانه که , شاکر له به ندی تاوانه کۆمه ڵایه تیه کان (کوشتن - دزی - ئێعتیاد - ده ستدرێژی جێنسی - ....) راده گرن و به رده وام به ندی ناوبراو ده گۆڕن. و سه ره ڕای ره خنه ی ناوبراو , به رده وامن له گۆڕانی به نده که ی.
سه رچاوه کانی هه واڵ باس له فراوان بوونی ماده هۆشبه ره کان له نێو گرتووخانه ی کاشمه ر ده که ن و ده وتری به رپرسانی به ندیخانه که له هه وڵی گیرۆده کردنی ئه و چالاکه کورده به ماده ی هۆشبه رن.
جه وانی 30 ساڵانی خه ڵکی شاری وانی باکووری کوردوستان , نزیک به 2 ساڵه له لایه ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه وه ده ستبه سه ر و به تۆمه تی هه وڵدان دژی ئاسایشی نه ته و ی سه ره تا به سێداره و پاشان به 30 ساڵ زیندان له دوورگه دا سزا درا.