که‌مپێنی پشگیری له زیندانیانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی له شاری سلێمانی روژی یه ک شه مه (18\10\2009) کونگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی به‌ست‌و تیادا رایگه‌یاند: مه‌ترسی له سێداره‌دانی 13 به‌ندکراوی کورد له زیندانی سنه ده‌کرێت‌و داواشیکرد: وه‌فدێکی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ردانی زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی له کوردستانی ئێران بکات‌و نه‌هێڵن سزای له سێداره‌دان به سه‌ر زیندانیانی کورد جێبه جێ بکرێت.
هه‌ر یه‌ک له چیا مه‌له‌ک‌و ئه‌مجه‌د حوسێن په‌ناهی‌و خالید محه‌مه‌دزاده له چه‌ند لێدوانی جیا، به که‌ناله‌کانی راگه‌یاندیان گه‌یاند: کاری ئه‌وان له پێناو رزگارکردنی گیانی ئه‌و ده‌یان زیندانیه کورده‌یه که له ئێران مه‌ترسیی ئێعدام‌یان له سه‌ر.
له کونگره رۆژنامه‌وانیه‌که به‌رێوه‌به‌رانی که‌مپێن هه‌وله‌کانی که‌مپێن یان به سه‌رکه‌وتوو وه‌سفکرد له راگرتنی زۆرێک له‌و سزایانه‌ی که سه‌پاوه به سه‌ر گیراوانی کورد له ئێران‌و داواشیانکرد هاوکاری که‌مپێن بکرێت بۆ لابردنی ئه‌و کۆسپانه‌ی که له ئێران بۆ زیندانیانی کورد پێک هاتووه.
له کونگره رۆژنامه‌وانیه‌که‌دا چیا مه‌له‌ک وته‌بێژی که‌مپێن تیشکی خستنه سه‌ر بارودۆخی هه‌ر 13 گیراوه‌که‌ی شاری سنه‌و که‌یسی ئه‌و گیراوانه‌ی روونکرده‌وه‌و رایگه‌یاند: ئێستا مه‌ترسی له سێداره‌دانیان لی َده‌کرێت‌و راشیگه‌یاند: کۆمه‌لێک به‌ڵًگه له به‌رده‌ستدان که ئه‌گه‌ری زۆره ئه‌و که‌سانه له سێداره بدرێن.
هه‌ر له کونگره رۆژنامه‌وانیه‌که‌دا ئه‌مجه‌د حوسێن په‌ناهی ده‌قی نامه‌ی بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی خوێنده‌وه که تیادا داوا کرابوو گیانی رۆله‌کانیان له مه‌ترسی رزگار بکرێت.
له وه‌لامی پرسیارێک سه‌باره‌ت به په‌روه‌نده‌ی که‌مال شریفی رۆژنامه‌نووسی گیراوی کورد، خالید محه‌مه‌دزاده تیشکی خسته دواین گۆرانکاریه‌کانی ئه‌و په‌روه‌نده‌یه‌و رایگه‌یاند: هه‌ولی ئێمه له قۆناغی یه‌که‌م به‌رگرتن بووله نه سه‌پاندنی سزای له سێداره‌دان به سه‌ر ناوبراو‌و تیادا که‌مپێن سه‌رکه‌وت‌و له کاتێکدا پێش بینی سه‌پاندنی سزای ئیعدامی لێ ده‌کرا ئه‌و سزایه کورت کرایه‌وه بۆ 30 ساڵ زیندان‌و دوور خستنه‌وه‌ی بۆ زیندانی میناب. ووتشی: ئیستاش هه‌ولی که‌مپین به‌رده‌وامه بۆ سووک کردنی ئه‌و سزایه‌و هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی.
که‌مپێنی پشتیوانی له زیندانیانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی کوردستان پێکهاتووه له کۆمه‌لێک چالاکوانی رۆژنامه‌وانی‌و خوێندکاری‌و سیاسی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و له هه‌ولێکی خۆبه‌خشدا کار ده‌که‌ن بۆ به ده‌نگه‌وه‌هاتنی به‌ندکرواوانی کورد له ئێران.