رۆژی شه‌ممه 17/10/2009 کاتژمێر 2 تا 4 پاش نیوه‌رۆ، له به‌رامبه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئێران له شاری له‌نده‌ن خۆپیشاندانێک بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری سێداره‌ی 13 چالاکی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد له گرتووخانه‌کانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی کوردوستان به‌ڕێوه‌چوو.
شایانی باسه خۆپیشاندانه‌که به ده‌ستپێشخه‌ری رێکخراوی چادێری کوردۆساید-چاک (کۆمیته‌ی رۆژهه‌ڵات و بریتانیا) وکۆمه‌ڵه‌ی پشتیوانی له زیندانیانی سیاسی کورد رێکخرا بوو، که تێیدا زۆر لایه‌ن وکه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆی کورد و بێگانه و لایه نه سیاسیه کان تیایدا به شدار بوون.
جێگای ئاماژه‌یه که له خۆپیشاندانه‌که‌دا دروشمه‌کانی که به هه‌رسێ زمانی کوردی، ئینگلیزی و فارسی بۆ پشتیوانی له گیراون و دژی سێداره و ئه‌شکه‌نجه بۆ ئازادی و دیموکراسی بۆ مافی یه‌کسان و دادپه‌روه‌ری گوترانه‌وه.هه‌روه‌ها هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌ڵێنیان دا که تاکوو راگرتنی بڕیاری سێداره وئازادی گشت گیراوه سیاسی ومه‌ده‌نیه‌کان، چالاکی و خۆپیشاندانی ئێمه‌یش به‌رده‌وام ده‌بێت. بۆیه ئێستایش هه‌موو کوردێکی وڵاتپارێز ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه و داواتان لێ ئه‌که‌ین که بۆ پشتیوانی له ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌دا ده‌ستیان له خۆشیه‌کانی خۆیان هه‌ڵگرتووه و تووشی سه‌خترین ئازار و ئه‌شکه‌نجه بوونه‌ته‌وه، پێویسته بکه‌وینه جووڵه وله رێگای شێوازی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی له نێوخۆی وڵات و به هه‌موو شێوازێکی سه‌رده‌میانه‌یش له به‌شه‌کانی تری کوردوستان و ده‌روه‌ی وڵات خاوه‌ن هه‌ڵوێست بین. جێگای خۆیه‌تی که به ناوی چاودێری کوردۆساید-چاک و کۆمیته‌ی پشتیوانی له گیراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی کوردوستان سپاسی هه‌موو ئه‌و که‌سایه‌تی و لایه‌نانه بکه‌ین که له راپۆرته‌که‌دا ئاماژه‌مان به ناوه‌کانیان کرد. هه‌روه‌ها گله‌یی و ره‌خنه‌ی خۆمان ئاراسته‌ی ئه‌و لایه‌نانه بکه‌ین، که سه‌ره‌ڕای ئاگادار کردنه‌وه‌یان له رێگای ناردنی نامه و راگه‌یاندنه‌کان و ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونیش به‌ڵام به ده‌نگی هاواری ئێمه و گیراوانی ئه‌شکه‌نجه‌خانه‌کانی ئیران نه‌هاتن.جارێکی تریش ده‌یڵێنه‌وه که پێویسته هه‌موولایه‌کمان به‌بێ جیاوازی خه‌بات بکه‌ین بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوکمی ناعادڵانه‌ی سێداره‌ی ئه‌و 13 به‌ڕێزه‌ی که بڕیاری سێداره‌یان له سه‌ر ئه‌رێ کراوه.
پێویسته ئێمه به یه‌که‌کده‌نگ پشتیوانی له گیراوانی خۆشه‌ویستی خۆمان بکه‌ین و ریزه‌کانی خۆمان یه‌ک بخه‌ین، له به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی ریزه‌کانی خۆیان بۆ دژایه‌تی کردنی ئێمه یه‌کخستووه.
ناوی ئه‌و که‌سانه‌ی بڕیاری سێداره‌یان بۆ بڕاوه‌ته‌وه ومه‌ترسی جێبه‌جێ کردنی بڕیاره‌که‌یان هه‌یه.
1.زه‌ینه‌ب جه‌لالیان
2.ئیحسان فه‌تاحیان
3.حه بیب له‌تیفی
4.شێرکۆ مه‌عارفی
5.ره‌مه‌زان ئه‌حمه‌د
6.فه‌رهاد چاڵش
7.رۆسته‌م ئه‌رکیا
8.فه‌سیح یاسه‌مه‌نی
9.ره‌شید ئاخکه‌ندی
10.عه‌لی حه‌یده‌ریان
11.فه‌رهاد وه‌کیلی
12.حسه‌ین خزری
13.فه‌رزاد که‌مانگه‌ر
چاودێری کوردۆساید – چاک (کۆمیته‌ی رۆژهه‌ڵات و بریتانیا(
کۆمه‌ڵه‌ی پشتیوانی له گیراوانی کورد – بریتانیا
18/10/2009zagros2707@yahoo.co.uk