سزای هیوا بوتیمار بۆ 8 ساڵ زیندان که‌م کرایه‌وه
سزای هیوا بووتیمار , چالاکی مه‌ده‌نی کورد که پێشتر سێداره ی به‌سه‌ردا سه‌پابوو , پاش ئه‌وه ی بۆ 11 ساڵ زیندان دابه‌زی، ئه مجاره یان بۆ 8 ساڵ زیندانی ته‌عزیری که‌م کرایه‌وه.
دوکتور ساڵح نیکبه‌خت پارێزه‌ری هیوا بووتیمار له وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری چاوه‌دێری مافی مرۆڤی کوردستان رایگه‌یاند : دادگای پێداچوونه‌وه وێڕای به‌ری (تبرئه) کردنی ناوبراو له پڕوپاگه‌نده دژی نیزام , به له به‌رچاو گرتنی بارودۆخی تایبه‌تیی ئه و چالاکه کورده سزا‌که‌ی بۆ 8 ساڵ زیندان که‌م کردۆته‌وه.