یه‌کشه‌ممه، ۱۵‌ی نوامبری ۲۰۰۹ (6:37PM)
رێنیسانس نیوز؛ خانه‌قین ـ له‌ژێر ئه‌و درووشمانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ژماره‌یه‌ک رێکخراوی سیاسی و خوێندکاریی کورد له باشووری کوردستان چالاکییه‌کی ناڕه‌زایه‌تییان له دژی له‌سێداره‌دانی لاوانی رۆژهه‌ڵات وه‌ڕێ خست و چه‌ند چالاکێکی سیاسیش ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له "بێ‌هه‌ڵوێستی"ی حیزبه‌کانیان و حکوومه‌تی هه‌رێم راده‌گه‌یه‌نن.
رۆژنامه‌نووس و چالاکی سیاسی سه‌لام عه‌بدوڵا، له لیدوانیکدا بۆ رێنێسانس نیوز وێرای راگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه ئاماژه‌ی به‌وه کرد که هه‌ر یه‌ک له کۆمیته‌ی رێکخستنی خانه‌قین/ حزبی شوعی کوردستان، پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان، کۆمه‌ڵه‌ی گه‌شه‌پێدانی ئه‌رته‌میتا، فێرخوازانی سه‌ربه‌خۆ له کۆلیجی ئادابی خانه‌قین به‌شدارییان له ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی ئه‌مڕۆدا کردووه که به دژی به له‌سێداره‌دانی زیندانییه سیاسییه‌کان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌ڕێ خراوه.
| ||
| ||
هه‌روه‌ها "هاوڕێ عه‌باس" یه‌کێک له به‌شدارانی چالاکیه‌که به رێنێسانسی گوت: ئێمه تا کۆتایی ئه‌م مانگه درێژه به چالاکییه‌کانمان ده‌ده‌ین وهیوادارین کوردستانیان له هه‌موو شوێنێکی ئه‌م جیهانه له کاتی دیاریکراو به‌شداری چالاکییه‌که‌مان بکه‌ن و به یه‌کده‌نگ له‌پێناو راگرتنی تاوانه‌کانی حکومه‌تی ئیسلامی ئیران دژ به لاوانی کوردستان و چالاکوانه مه‌ده‌نییه‌کان و خه‌باتگێڕان کاربکه‌ین."
هه‌روه‌ها سه‌رۆکی پارتی چاره‌سه‌ریی دێموکراتی کوردستان دیار غه‌ریب ـیش له چالاکییه ناڕه‌زایه‌تییه‌که‌دا به‌شداری کرد و ئاماژه‌ی به‌وه کرد که "ئه‌مه ئه‌رکی ئێمه‌یه و ده‌بێ به هه‌موو شێوه‌یه‌ک کار بۆ راگرتنی تاوانی له‌سێداره‌دانی گه‌نجان کار بکه‌ین."
له "بێ‌هه‌ڵوێستی"ی حکوومه‌ت و حیزبه‌کانیان ناڕازین هاوکات چه‌ند چالاکێکی سیاسیی کورد له باشووری کوردستان ره‌خنه له حکوومه‌ت و پارله‌مانی هه‌رێمی کوردستان و داموده‌زگا راگه‌یاندنییه‌کانیان ده‌گرن له‌به‌ر بێده‌نگبوونیان له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان به "بێ هه‌ڵوێستی" به‌ناوی ده‌که‌ن له ئاست گیراوانی سیاسیی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
هه‌ردوو نووسه‌ر و چالاکی داکۆکیکار له مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان سه‌لام عه‌بدوڵا و عه‌لی مه‌حموود محه‌مه‌د، له لێدوانێکدا بۆ رێنێسانس نیوز داوا له حکوومه‌تی هه‌رێم، پارله‌مانی هه‌رێمی کوردستان و حیزب و رێکخراوه‌کان و که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنی باشووری کوردستان ده‌که‌ن "به‌ئه‌رکی مرۆڤدۆستانه‌ی خۆیان هه‌ستن له ئاست داکۆکیکردن له زیندانیانی رۆژههه‌ڵاتی کوردستان.
چاودێری کوردۆسایدیش که ناوه‌ندێکی چالاکی پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤه، واژۆی خستۆته ژێر ئه‌و لێدوانه‌ی هه‌ردوو چالاکی سیاسیی ناوبراو و داواکانیشیان به‌و جۆره ڕیز ده‌که‌ن:
هاوکات داوا له بازرگانان، گه‌شتیاران، به‌کاربه‌ران... و ده‌که‌ین، بایکۆتی گه‌شت و کاڵاو شمه‌کی ئێرانی بکه‌ن.
هێژای ئاماژه‌یه که تا ئێستا چه‌ند رێکخراوێکی خوێندکاری و سیاسی پشتیوانیی خۆیان له چالاکییه‌کانی ئه‌و که‌مپه‌ینه‌ی شاری خانه‌قین ده‌ربڕیوه و وه‌ک رێکخه‌رانی ئه‌و چالاکییه مه‌ده‌نییه ئاماژه‌ی پێ ده‌که‌ن، چاوه‌ڕوان ده‌کرێ ژماره‌یه‌ک زۆرتر رێکخراوی سیاسی، خوێندکاری و کۆمه‌ڵایه‌تی پشتیوانی خۆیان را بگه‌یه‌نن. |