دوای له سێداره دانی زیندانی سیاسی کورد ئیحسان فه‌تاحیان له لایه‌نی رژێمی ئیسلامی ئیرانه‌وه، له شاری قامشلۆی کوردستانی سوریا، چه‌ند پارتێکی سیاسی کرده‌وه‌ی ئه‌و کرده‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئیرانیان مه‌حکووم کرد و رایانگه‌یاند، " رژێمی مه‌لاکانی ئیران له‌و کرده‌وه نامرۆڤانه دا، کین و ره‌قی خۆی به‌رانبه‌ر به گه‌لی کورد سه‌لماند".
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا که له لایه‌ن هه‌ریه‌ک (پارتی ئازادی کورد له سوریا)، (یه‌کیتی کورد له سوریا)، (چه‌پی کوردی له سوریا)، (یه‌کسانی دیموکراتی کورد له سوریا)، (نشتیمانی دیموکراتی کورد له سوریا)، (بزوتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کورد له سوریا)، (پارتی دیموکراتی کورد له سوریا) ده‌رکراوه وێنه‌یه‌کی به زمانی عه‌ره‌بی گه‌شتۆته ره‌وانیوز، داوا له کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی کراوه که به‌شێوه‌یه‌کی به‌رپرسیارانه کار بکه‌ن بۆ نه‌هێشتنی هه‌رجۆره پێشلکارییه‌کی مافی مرۆڤ که ده‌رحه‌ق به گه‌لی کورد ئه‌نجام ده‌درێت.
له کۆتاییشدا پارته کورده‌کانی سوریا دا‌واشیان له گه‌لانی ئیران کردوه که پێکه‌وه کار بکه‌ین بۆ هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی رژێمی ئیسلامی ئیران‌و ئه‌لته‌راناتیڤه‌کی دیموکراسیانه بدۆزنه‌وه.
له لایه‌کی تره‌وه ئه‌گه‌ری نزیک بوونه‌وه‌ی جێبه‌جێکردنی حوکمی له سێداره‌دانی زیندانی سیاسی شێرکۆ مه‌عارفی کاردانه‌وه‌یه‌کی به‌رفراوانی له نێو نێوه‌نده رۆشنبیری‌و سیاسیه‌کانی کوردی سوریا لێکه‌وته‌وه و به‌ده‌یان نوسه‌ری کوردی ئه‌و وڵاته به زمانی عه‌ره‌بی هه‌ڵوێستی خۆیان پیشاندا‌و دڵگرانی خۆیان به‌رانبه‌ر به‌کرده‌وه‌کانی رژێمی ئیسلامی ئیران دژ به گه‌لی کورد ده‌ربڕی‌و هاوکات سایته کورده‌کانی سوریاش که‌مپیی هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری له‌سێداره‌دانی ئه‌و زنیدانیه سیاسیه کرده‌وه و له‌و رێگایه‌وه ژماره‌یه‌ک زۆری کورده‌کانی سوریا ئیمزایان کۆکرده‌وه و ده‌نگی خۆیان خسته پاڵ ده‌نگی هه‌زاران کوردستانی.