شاری سلێمانی سزای سیداره ی سه‌ر گیراوانی سیاسی، مه‌ده‌نی له رۆژهه‌لاتی کوردستانی شه‌رمه‌زار کرد
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه کوبوونه‌وه‌یه‌ک به به‌شداری هه‌شت حزب و رێکخراو له ده‌زگایه‌کی مه‌ده‌نی شاره‌ی سلیمانی له‌کاتژمیر ده‌ی سه‌رله‌به‌یانی و هه‌روه‌ها له کاتژمێر سێ پاش نیوه‌ڕۆ له سه‌کۆی ئازادی له پارکی ئازادی شاری سلێمانی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی سه‌ربه‌خۆ به‌هاوکاری رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی باشووری کوردستان کۆبوونه‌وه‌یان ساز کرد.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان دکتۆر ئه‌بۆبه‌کر مه‌جید ووتی: ئێمه له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه‌و خه‌ڵکی وڵاتپارێزی گه‌له‌که‌مانه‌وه ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته‌ی رژێمی ئێران شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین و داوا ده‌که‌ین که به زۆترین کات، ده‌ستبه‌رداری ئه‌و نزیکایه‌تیانه‌ی خۆی بێت و حکومه‌تی هه‌رێمیشی پێویسته، له‌وباره‌یه‌وه بکه‌وێته نێو هه‌وڵدانه‌وه.
هاوکاتیش به‌رێز سه‌بری کۆنه‌پۆشی وێرای شه‌رمه‌زار کردنی حکومی له‌سێداره‌دانی ئیحسان فه‌تاحیان، ووتی؛ رژێمی ئیسلامی ئێران به بێده‌نگی کردنی ده‌نگی ئازادیخوازانه‌ی گه‌نجان له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌وڵده‌دات، کۆمه‌ڵگا بێده‌نگ بکات و له‌که‌سایه‌تی گه‌نجانیش دا، ئه‌وه به‌دی بهێنێ. له‌هه‌مان کات هه‌وڵده‌دات له رێگا گۆشار خستنه سه‌ر گه‌لانی ئێران و به‌تایبه‌ت کوردان، ده‌ستبه‌رداری مافه‌ره‌واکانی خۆیان بکات. پێویسته گه‌له‌که‌مان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته‌ی رژێمی ئێران باش بخوێنێته‌وه‌و بزانێت که ئیدی رژێم له‌په‌له‌قاژێدایه.