3 نوێنه‌ری کوردی مه‌جلیس داوای لێکۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی فه‌تاحیان ده که ن
سێ نوێنه‌ری کوردی په‌رله‌مانی ئێران داوایان له وه‌زیری دادگوسته‌ری کردووه که مه‌سه‌له‌ی له سێداره‌دانی ئیحسان فه‌تاحیان روونبکرێته‌وه.به پێی هه‌واڵێکی ماڵپه‌ڕی (په‌رله‌مان نیوز)، سێ نوێنه‌ری کورد له په‌رله‌مانی ئێران له نامه‌یه‌کدا بۆ وه‌زیری دادگوسته‌ری، دوای روونکردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌که‌ن سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی له سێداره‌دانی چالاکی سیاسی‌و مه‌ده‌نی کورد ئیحسان فه‌تاحیان که ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا به شێوه‌یه‌کی نایاسایی به به‌بێ ئاماده‌بوونی پارێزه‌ر‌و بنه‌ماڵه‌که‌ی، له‌سێداره‌درا.
ئێقباڵ موحه‌مه‌دی نوێنه‌ری شاری مه‌ریوان له په‌رله‌مانی ئێران، له وتوێژێکدا له‌گه‌ڵ هه‌مان ماڵپه‌ڕ سه‌ره‌ڕای پشتڕاستکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناردنی ئه‌و نامه‌یه له لایه‌ن خۆی و دوو نوێنه‌ری کوردی دیکه‌ی په‌رله‌مانی ئێران، وتوویه‌تی: "به‌داخه‌وه تا ئێستا پارێزه‌ر و بنه‌ماڵه‌ی ئیحسان فه‌تاحییان په‌یوه‌ندییان به هیچ نوێنه‌رێکی په‌رله‌مانه‌وه نه‌گرتووه، به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌مای بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک ده‌نگۆ سه‌باره‌ت به جێبه‌جێ بوونی ئه‌و حوکمه، ئێمه به پێویستمان زانی شوێن ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بکه‌وین".
لێدوانه‌که‌ی ئه‌و نوێنه‌ره‌ی مه‌جلیس سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نه‌گرتنی بنه‌ماڵه‌ی فه‌تاحییان به ئه‌ندامه کورده‌کانی په‌رله‌مانه‌وه، له کاتێکدا که وه‌ک ئه‌رکێکی پێناسه‌کراو له یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران‌دا نوێنه‌ری شاره‌کان خۆیان ده‌بێت شوێن کێشه‌و پێویستیه‌کانی هاوڵاتیان بکه‌ون نه‌ک چاوه‌ڕێی ئه‌وه بکه‌ن که هاوڵاتیان راسته‌و خۆ په‌یوه‌ندییان پێوه بگرن.
ناوبراو وتووشیه‌تی: "له نامه‌یه‌کدا که له لایه‌ن خۆم‌و ئه‌مین شه‌عبانی‌و جه‌لال مه‌حموودزاده‌وه، روو به وه‌زیری دادگوسته‌ری نووسیومانه، داوای وه‌ڵام و روونکردنه‌وه‌مان کردووه سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی بڵاو بوونه‌ته‌وه".
موحه‌مه‌دی ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه که وه‌ڵامی روون‌و شه‌فافی به‌ر‌پرسانی قه‌زایی ده‌توانێت ببێته هۆی سڕینه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له‌م‌ولاولا سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه بڵاو بوونه‌ته‌وه.
نوێنه‌ری شاری مه‌ریوان، له‌به‌شێکی دیکه لێدوانه‌که‌یدا بۆ ماڵپه‌ڕی په‌رله‌مان نیوز، وتوویه‌تی: "ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیه راست بن که حوکمه‌که‌ی ئیحسان له 10 ساڵه‌وه بۆ له‌سێداره‌دان قورس کراوه‌ته‌وه، کارێکی نایاسایی کراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ حوکمێک له دادگای پیداچوونه‌وه‌دا تووندتر نابێته‌وه".
ئیقباڵ موحه‌مه‌دی جه‌ختیشکردۆته‌وه: "ئێمه داوامان له وه‌زاره‌تی دادگوسته‌ری کردووه به راشکاوی وه‌ڵاممان بداته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی به‌و ده‌نگۆیانه بێت که له‌ناوخه‌ڵکدا بڵاو بۆته‌وه.