اتحادیه خانواده فعالین دربند کورد

اعدام ها را متوقف کنید!

اتحادیه خانواده فعالین دربند کورد

اعدام ها را متوقف کنید!

خۆپیشاندانی خویندکارانی کورد دژ به سێداره دان له زانکۆی تاران

 

         پێی هه واڵێک که له تارانه وه به ره وانیوز گه یشتوه، نیوڕۆی دوێنی ١٦/١١/٢٠٠٩ کۆمه ڵێک لە خوێندکارانی کورد لە زانکۆی تاران کۆبوونەوەیەک دژ بە حوکمە نامرۆڤانەکانی لەسێدارەدان لە کوردستان ساز کرد و تووڕەیی خۆیان لە لەسێدارەدانی ئیحسان فەتاحیان و مەترسیی لەسێدارەدانی چالاکانی سیاسیی دیکەی کورد شێرکۆ مەعاریفی، فەرزاد کەمانگەر، حەبیبوڵڵا لەتیفی و ... دەربڕی.


کۆبوونەوەکە بە خوێندنەوەی ھۆنڕاوەیەک بۆ شەھیدان و ئازادی و نیشتمان دەستی پێ کرد، پاشان بەشداربووان دروشمەکانی «کوردستان، گۆڕستانی فاشیستان»، «دولت کودتا این اخرین پیامه کردستان آ‌ماده قیامه»، «نه تجزیه نه زندان، فدرالیسم برای ایران»، «مرگ بر دیکتاتور»، «قوه قضایه ننگت باد»، «ترور، اعدام، تبانی، این است عدل اسلامی» و «کرماشان شاری خۆمانە، نایدەینە بێگانە» یان خوێندەوە.

راپورته که له دریژه ی خویدا ئاماژه به وه ده کات که چەند خوێنکار بەیاننامە و وتاریان خوێندەوە و پاشان سروودە نەتەوەیییەکانی "ئەی ڕەقیب" و "ئەی شەھیدان" و "دەسا کوردینا" خوێندرایەوە. بڕێک لە خوێندکارانی دیکەی زانکۆی تارانیش پیشتیوانییان لە خۆپیشاندانەکە کرد کە خوێندکارە کوردەکانیش بە خوێندنەوەی سروودی "یار دبستانی" یەکەتیی خۆیان لەگەڵ ئەو ئازادیخوازانە نیشاندا.

کۆبوونەوەکە بە خوێندنەوەی ڕەنجنامەی ئیحسان فەتاحیان و بەیاننامە، دوایی پێ ھات و بە نیشانەی بێزاری لە حوکمی دژ بە مرۆڤی لەسێدارەدان تەنافی سێدارە سووتێنرا.

شایانی باسه که لە سەرەتای خۆپیشاندانەکەدا حیراسەتی زانکۆی تاران ھێرشی ھێنایە سەر خوێندکاران و چەند دروشمیان دڕاند بەڵام خوێندکاران نەیانھێڵا کۆبوونەوەکە تێک بدەن و درێژەیان بە بەرنامەکە دا.
لەدوای ڕێوڕەسمەکە تا ئەو ڕادەیە خویندکاران دیتویانه ٣ خوێندکار له لایه ن هیزه ئه منییه تییه کانه وه گیراون کە دوویان کچن.

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد