کار به‌ده‌ستانی زیندانی ئێڤین ماوه‌ی 50 رۆژه رێگه ناده‌ن به گیراوێکی سیاسی کورد که حوکمی له سێداره‌دانی به سه‌ردا سه‌پێندراوه،چاوی به بنه‌ماله‌که‌ی بکه‌وێ.
گیراوی سیاسی کورد فه‌رهاد وه‌کیلی که حوکمی له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه ماوه‌ی 50 ڕۆژه له مافی دیدار له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی دا بێبه‌ش کراوه.
به پیی ئه‌و زانیاره‌یانه‌ی که به ده‌ستمان گه‌شتوون ،له پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی نامه‌ی کراوه گیراوی سیاسی کورد فه‌رهاد وه‌کیلی بۆ ڕای گشتی،کار به ده‌ستانی ڕژیم مافی دیداری بنه‌ماڵه‌یان لێ ئاسته‌نگ کردووه و ماوه‌ی 50 رۆژه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو له شاری سنه چه‌ندین جار چوونه‌ته گرتووخانه‌ی ئێڤین له شاری تاران،به‌لام کار به ده‌ستانی زیندان نه‌یانهێشتووه که چاویان به کوڕه‌که‌یان بکه‌وێت.