گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵی قوربانیانی راپه‌ڕینه‌که‌ی ساڵی 1999ی روژهه لاتی کوردوستان که 78 ته‌رمی له‌خۆگرتووه، له‌شاری سنه دۆزرایه‌وه و چالاکوانێکی سیاسییش ده‌ستگیرکرا.
سایتی هه‌واڵی سایتی پێک نێتی ئێرانی بڵاویکرده‌وه که گۆڕێکی به کۆمه‌ڵی قوربانیانی راپه‌ڕینه‌که‌ی ساڵی 1999ی کوردستانی ئێران له شاری سنه دۆزراوه‌ته‌وه که 78 ته‌رمی تێدایه.
سایته‌که روونیشیکردۆته‌وه که له راپه‌رینی "سێی ره‌شه‌مێ" (22ی شوبات)ی ساڵی 1999ی کوردستانی ئێران‌دا 78 که‌س به‌ده‌ستی ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی کۆماری ئیسلامی کوژران و دواتر بۆ نه‌خۆشخانه‌ی لیوای 28ی شاری سنه گۆازرانه‌وه. پاش ئه‌وه‌ش ته‌رمه‌کانی ئه‌و قوربانیانه له زه‌ویه‌کی سه‌ر به‌ناوه‌ندی ئیسلامی خۆرئاوای ئێران به خاک سپێدراون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ته‌ئکیدیشی کردۆته‌وه دوای ماوه‌یه‌ک ئه‌و زه‌وییه‌ی قوربانییه‌کانی تێدا نێژراوه، راده‌ستی به‌ندیخانه‌ی شاری سنه کراوه، که به هۆی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی به‌شێک له بینای به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌ندیخانه‌کانی پارێزگای سنه‌وه، گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌که‌ش ئاشکرا بووه.
جێی ئاماژه‌یه راپه‌رینی سێ ره‌شه‌مێی ساڵی 1999ی کوردستانی ئێران سه‌ره‌تا به‌مه‌به‌ستی ئیدانه‌کردنی ده‌ستگیرکردنی عه‌بدوڵڵا ئوجه‌لان سه‌رۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد، به‌ڵام دواتر خۆپیشاندانه‌که ئاراسته‌یه‌کی تری وه‌رگرت و له‌دژی حکومه‌تی ئێران شکایه‌وه، به‌هۆی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا چه‌ندین که‌س بوونه قوربانی که تا ئێستاش ژماره‌ی راسته‌قینه‌یان ئاشکرا نه‌کراوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ بلاَویانکرده‌وه به بڕیاری دادگای کرماشان رۆژنامه‌نووس و چالاکوانێکی سیاسیی به‌ناوی "حه‌سه‌ن عه‌لی مه‌هده‌وی چشمه گه‌چی" به‌رپرسی رۆژنامه‌ی غه‌رب و سکرتێری گشتی حیزبی ته‌وسعه‌ی کرماشان دوێنی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیرکراوه و ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی دیزل ئابادی کرماشان کراوه.
سه‌رچاوه‌کان روونیشیانکردۆته‌وه که به‌رپرسی رۆژنامه‌ی غه‌رب به تۆمه‌تی بلاَوکردنه‌وه‌ی "درۆ و ده‌له‌سه و تێکدانی رای گشتی له رێگای سایتی ساحه‌ت نیۆزه‌وه"، ده‌ستگیرکراوه.
محه‌مه‌د که‌ره‌می نوێنه‌ری کرماشان له په‌رله‌مانی ئێران و سه‌رۆکی بانکی میللی کرماشان و رێکخراوی ته‌بلیغاتی ئیسلامی و کۆمپانیای ته‌له‌فۆن، له‌و لایه‌نه‌نانه که له دادگا سکالاَیان له دژی سکرتێری گشتی حیزبی ته‌وسعه‌ی کرماشان تۆمار کردوه.
پێویسته بوترێ له هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری ئێران حیزبی ته‌وسعه‌ی کرماشان پشتیوانی له مه‌هدی که‌روبی ده‌کرد.