گرووپی رۆژنامه‌نووسانی بێ‌سنوور به ده‌رکردنی راگه‌یاندراوێک ئاشکرای کرد ئه‌ندامێکی ئه‌و گروپه دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر له باشووری کوردستانه‌وه سه‌ردانی خۆرهه‌ڵاتی کوردستانی کردووه و تا ئێستا بێسه‌روشوێنه.
له‌م راگه‌یاندراوه‌دا که له به‌رواری 17/11/2009 له لایه‌ن گروپی رۆژنامه‌نووسانی بێ سنووره‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه هاتووه: بەداخەوە ماوەی زیاتر لە دوو مانگە هاورێی پیشەییمان و هاوکارمان لە گروپی رۆژنامەنووسانی سەربەخۆ ، رۆژنامەنووس ئەحمەد عومەر زادە کە بە گەشتێکی رۆژنامەوانی بەرەو رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتە ڕێ ، بە مەبەستی ئەنجامدانی چەندین رێپۆرتاژی هونەری و ئەدەبی لەگەڵ کەسایەتییە رووناکبیر‌و هونەرمەندەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەرواری 22/8/2009 گەشتەکەی ئەنجامدا ، تاوەکو ئێستا بێسەرو شوێنەو لە هیچ شوێنێک هەواڵێک و دەنگۆیەکی نییە ، بۆیە گومان دەکرێت لەلایەن هێزی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ، دەستی بەسەر گیرابێت .
وه رگیراو له خۆرهه‌ڵات نیووز