نوێنه‌ری شاری بۆکان له مه‌جلیسی شورای ئیسلامی ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه 26ی خه‌زه‌ڵوه‌ر رایگه‌یاند: ته‌نانه‌ت بۆ ئێمه‌ی نوێنه‌رانی مه‌جلیسیش روون نییه بۆ ئیحسان فه‌تاحیان ئیعدام کرا.
محه‌مه‌د قه‌سیم عوسمانی له قسه‌کانی ئه‌مڕۆ مه‌جلیسی شورای ئیسلامی رایگه‌یاند: ئیعدام کردن و دانی حوکمی ئیعدام به هه‌ندێک کورد وه‌ک ئیحسان فه‌تاحیان و فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، تاوانه‌کانیان نه‌ته‌نیا بۆ خه‌ڵک به‌ڵکو بۆ ئێمه‌ی نوێنه‌رانی مه‌جلیسیش روون نییه.عوسمانی ده‌ڵێت به‌شی قه‌زایی به له‌به‌رچاو گرتنی دۆخی ئێستا ده‌بێت به‌بێ ره‌چاو کردنی مه‌زهه‌ب و نه‌ژاد ئه‌رکی خۆی به‌جێ بێنێت.
پێشتر نوێنه‌ری شاری مه‌ریوانیش له وتوێژێکیدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی پارلمان نیوز رایگه‌یاندبوو "ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیه راست بن که حوکمه‌که‌ی ئیحسان له 10 ساڵه‌وه بۆ له‌سێداره‌دان قورس کراوه‌ته‌وه، کارێکی نایاسایی کراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ حوکمێک له دادگای پیداچوونه‌وه‌دا تووندتر نابێته‌وه".