له دژی گوشاره‌کانی ده‌وڵه‌تی سووریه، چالاکیی مانگرتن له خواردنی گیراوانی دۆزی PKK و PYD، له گرتووخانه‌کانی باشووری ڕۆژئاوای کوردستان و سوریه، که‌وته ڕۆژی 19هه‌مه‌وه.
له‌و باره‌وه ڕێکخستنی که‌جه‌که له ڕۆژئاوا، له لێدوانێکدا له دژی گوشاره‌کانی ده‌وڵه‌تی سووریه، بانگی هه‌ستیاری له ڕای گشتی کرد و ووتی: ده‌وڵه‌تی سووریه له جێی ئه‌وه‌ی وه‌ڵامێکی ئه‌رێنی بۆ داخوازیه‌کانی گیراوان بداته‌وه، درێژه به گوشاره‌کانی ده‌دا.
مانگرتنی گیراوانی دۆزی PKK و PYD له گرتووخانه‌ی عه‌دره له شام،ڕۆژی 30ی ئۆکتۆبر ده‌ستی پێ‌کرد و، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی 19 ڕۆژ به سه‌ر مانگرتنی گیراواندا، تا ئێستا ده‌وڵه‌تی سووریه گۆڕانکاریی له ڕه‌وشی زیندانه‌کاندا نه‌کردووه و، هه‌تا ڕێگه به بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان نادا، ڕۆڵه‌کانیان ببینن.
هه‌ر له دژی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ده‌وڵه‌ت، که‌جه‌که ناڕه‌زایه‌تیی توندی نیشان دا و، بانگی له گه‌لی کورد له باشووری ڕۆژئاوای کوردستان کرد، که‌له دژی گوشاره‌کان، چالاکیی دێموکراتیک په‌ره پێ بده‌ن.
ئه‌مه‌و چالاکیه‌کان بۆ پشتیوانی له مانگرتنی گیراوان به‌رده‌وامن. شه‌وی ڕابردوو له شاری ڕه‌ققای سووریه، ئه‌ندامانی ته‌ڤگه‌ری جه‌وانانی دێموکراتیک، خۆپێشاندانێکیان به‌ڕێوه‌برد.
له چالاکیه‌که‌دا گوشاره‌کانی ده‌وڵه‌تی سووریه شه‌رمه‌زار کران.
ئه‌مه‌و پارتی یه‌کێتیی کوردی له سووریه‌ش به لێدوانێک، پشتگیریی له مانگرتن له خواردنی گیراوانی کورد کرد و، بانگی له ده‌وڵه‌تی سووریه کرد، کۆتایی به گوشار و پێشێلکاریه‌کان بێنێ.