اتحادیه خانواده فعالین دربند کورد

اعدام ها را متوقف کنید!

اتحادیه خانواده فعالین دربند کورد

اعدام ها را متوقف کنید!

ئێران له لایه ک له سێداره ده دات و له لایه ک ۲ سێداره ده شکێنێ!!

                              
    ئێران به‌ ئامانجی خڵه‌تاندنی گه‌لی کورد و ڕای گشتی جیهانی، له‌ لایه‌که‌وه‌ سزای له‌ سێداره‌دانی زیندانیانی سیاسی سووکتر ده‌کاته‌وه‌ و، هاوکات زیندانیانی تر به‌ له‌سێداره‌دان حوکم ده‌دات.به‌ پێی سه‌رچاوه‌کانمان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه، هه‌ر دوو گیراوی سیاسی فه‌رهاد چالش و ڕه‌مه‌زان ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا، هاووڵاتی باکوور و باشووری ڕۆژئاوای کوردستان، که‌ له‌ زیندانی ماکۆ زیندانین و به‌ له‌ سێداره‌دان سزا دراون، سزاکه‌یان بۆ ده‌ ساڵ زیندان که‌م کراوه‌ته‌وه‌.

شایانی باسه‌ شیمانه‌ ده‌کرێ ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ی ڕژیم، به‌ ئامانجی که‌مکردنه‌وه‌ی تووڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تییه‌کان بێت، له‌ ئاستی کوردستان و نێونه‌ته‌وه‌ییدا.
به‌ پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌، هاوکات له‌ گه‌ڵ ئه‌مه‌دا دوو که‌سی خه‌ڵکی سه‌ڵماس به‌ ناوه‌کانی سه‌ید سامی حوسێنی و سه‌ید جه‌مال محه‌مه‌دی له‌ گرتووخانه‌ی شاری سه‌ڵماس گواسته‌وه‌ بۆ گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی شاری ورمێ،شایانی باسه‌ که‌ ئه‌و دوو که‌سه‌ ساڵی 1387 گیراون، به‌ تۆمه‌تی مۆحارێبه‌، به‌ له‌سێداره‌دان سزا داون.  

وه رگیراوه له روژهه لات ئینفو

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد