رۆژی 11ی نوامبری 2009 ئیحسان فه‌تاحیان له‌زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌سێداره‌درا.
حه بیب له تیفی و شیرکۆ معروفی و 10 زیندانی‌تر له‌مامۆستا و نوسه‌ر و پارێزه‌رانی مافی مروڤ و ئه‌وانه‌ی ده‌نگی ناره‌زه‌یاتی خۆیان به‌رانبه‌ر زولم و زۆری کۆماری ئیسلامی ئیران ده‌ربریوه‌حوکمی ئعدامیان به‌سه‌ردا سپاوه و مه‌ترسی حوکمی له‌سێداره‌دانیان هه‌ر کات هه‌یه.
رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ماوه‌ی 30ساڵ حاکمییه‌تی خۆی له‌ئێران به‌تیرۆر و وه‌حشه‌ت و چه‌وساندنه‌وه‌ی چین و تۆێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا حاکمییه‌تی کردووه، مه‌سئولییه‌تی ئه‌و کرده‌وانه‌به‌ته‌نیا له‌سه‌ر شانی کۆماری ئیسلامی ئێرانه. له‌ماوه‌ی حاکمییه‌تی ئه‌و رژیمه‌دا هه‌زاران که‌س کوژراون، له‌ژێر شکنجه‌له‌زیندانه‌کاندا گیانیان له‌ده‌ست داوه. له‌کوردوستانی رۆژهه‌ڵات ئه‌و رژیمه‌هه‌موو ده‌نگ هه‌ڵبرینێکی خه‌ڵکی به‌زه‌بری چه‌ک وڵام داوه‌ته‌وه‌و کوردوستانی به‌ته‌واوی میلیتاریزه‌کردووه.
به‌پێ ئاماری راگه‌یه‌ندراو له‌ساڵی 2009، 288 که‌س له‌ئێران له‌سێداره‌دراون. له‌ماوه‌ی 17سالی رابوردوو پتر له140 مندالی ته‌مه‌ن ژێر 18ساڵ حوکمی له‌سێداره‌دانیان له‌سه‌ر جێ به‌جێ کراوه. ئه‌و ئاماره‌راگه‌یه‌ندراوانه‌ته‌نیا گۆشه‌یه‌کن له‌راستێکان و هه‌موان ده‌زانین ئاماره‌که‌له‌راستیدا زۆر له‌وه زێاترن. ئه‌و کرده‌وانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ر به‌ته‌نیا پێ‌شێل کردنی مافی تاکه‌که‌س نین، به‌ڵکو پی‌شێل کردنی بریاره‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانه‌که‌له‌وێ‌دا هاتووه مافی منداڵان ده‌بێ بپارێزرێ و ئێران بۆ خۆی یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌یه‌ئه‌و بریارنامانه‌ی ئیمزا کردووه.
تا که‌ی ئه‌و ده‌ست درێژیانه‌دژی به‌شه‌رییه‌ت به‌رده‌وام ده‌بن؟ تا که‌ی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له‌و کرده‌وه‌دژی ئینسانییانه‌ی کۆماری ئیسلامی بێ ده‌نگ ده‌بن؟ ئێمه له‌و باوه‌ره‌داین که‌کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بێ چاو بکاته‌وه‌و له‌ئاست ئه‌و ده‌ست درێژیانه‌ی کۆماری ئیسلامی بێ ده‌نگ نه‌بێ.
حیزبی سوسیالیستی چه‌پ له‌ئوستانی وێستفۆلد وێرای مه‌حکوم کردنی له‌سێداره‌دانی ئیحسان فه‌تاحیان داوا ده‌کا که‌وه‌زیری ده‌ره‌ی نوروێژ‌یوناس گارد ستۆره‌ده‌نگی ناره‌زایه‌تی ده‌وڵه‌تی نۆروێژ و خه‌ڵکی نوروێژ به‌رانبه‌ر به‌و کرده‌وه‌نامرۆڤانه‌یه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران رابگه‌یه‌نی و ده‌وڵه‌تی نۆروێژ ده‌بێ فشار بخاته‌سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی حوکمی له‌سێداره‌دانی ئه‌و 12 که‌سه‌ده‌ست به‌جێ رابگرێ.
ئێمه‌هه‌روه‌ها داوا له‌هه‌موو حیزب و رێکخراوه‌سیاسی و مه‌ده‌نی‌یه‌کان ده‌که‌ین له‌ئاست ئه‌و کرده‌وه‌دژی مروڤانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران بێ ده‌نگ نه‌بن.
16.11.2009
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی حیزبی سوسیالیستی چه‌پی نورویژ له‌ئوستانی ویستفۆلد
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده