اتحادیه خانواده فعالین دربند کورد

اعدام ها را متوقف کنید!

اتحادیه خانواده فعالین دربند کورد

اعدام ها را متوقف کنید!

به‌یاننامه‌ی ڕیکخراوی ڕا دژ به‌داخستنی DTP

    دوای ئەوەی دادگای تورکی بڕیاری داخستنتی پارتی کۆمەڵگەی دیموکراتی DTPی دا، "رێکخراوی ڕا بۆ پرسە نەتەوەییەکان" ئەمرۆ بەیاننامەی ئیدانەکردنی ئەو بڕیارەی ده‌رکرد و بە هەنگاونانی دیموکراسی "هێنانە سەر سفر" وەسفکرد، وداوای چاو خشاندنەوەی ئەو بڕیارە ی کرد.
دەقی بەیاننامەکەیە له خواره وه بخویننه وه....

 

 

    لە کاتێکدا ئێمە بە گەشبینییەوە دامانڕوانییە داهاتووی دیموکراسی لە تورکیا و دەستخۆشیمان ئاراستەی تەواوی ئەو لایەنانە کرد کە لە هەوڵی چارەکردنی کێشەی گەلی کوردن لە تورکیا، بەڵام دادگەی دەستووریی دەوڵەتی تورکیا تەواوی پێشبینی و هەنگاوەکانی دیموکراتیخوازانی هێنایەوە خاڵی سفرەوە و لە بڕیارێکی چاوەڕوانکراو لە دەوڵەتەکەیان، بڕیاریاندا پارتیی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (دەتەپە) دابخەن و پۆستی بەڕێز (ئەحمەد تورک) یش لە ئەندامێتیی پەرلەمانی تورکیا هەڵپەسێرن.
ئێمە وەکوو ڕێکخراوی ڕا بۆ پرسە نەتەوەییەکان لە کاتێکدا داواکارین دادگەی دەستووریی تورکیا چاو بەو بڕیارەدا بخشێنێتەوە، هاوکات بە هەموو شێوەیەک پڕۆتستۆی ئەو بڕیارەیان دەکەین و پێمان وایە کە ئەمە خزمەتی ئاشتی و دیموکراسیی لە وڵاتەکە ناکات و بە دەیان بڕیاری ئاوایش، دەوڵەتی تورکیا ناتوانێت تۆسقاڵێک سڵ بە کوڕ و کچانی کورد لە باکووری وڵاتەکەمان بکاتەوە و، ئەوان هەرگیز چۆک بۆ بڕیار و خواستە درۆیینییەکانی حکوومەتی تورکیا نادەن.  


ڕێکخراوی ڕا پرسە نەتەوەییەکان
باشووری کوردستان ــ هەولێر
12/12/2009 

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد